English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ئەو خۆراکانەی جەستە لە تەمبەڵی رزگار دەکەن
2016-12-21 [09:44 AM]

ZNA - هه‌ولێر


زۆرێک لە ئێمە بەدەست تەمبەڵی و لەشگرانبوونەوە دەناڵێنین کە توانای ئەنجامدانی چالاکییەکانمان نامێنێت، ئەوەش چەند ھۆکاری ھەیە، لەوانە وەرزش نەکردن و خراپی سیستمی خۆراک یان دووگیانی لە ئافرەت، توێژینەوەکان باسی چەند جۆرێک خواردن دەکەن کە لەو حاڵەتە رزگارت دەکەن، ئەوەش بەپێی ماڵپەڕی " Men‌s Health". 

١-بادەم، بەپێی توێژینەوەکان باشترین خۆراکە بۆ ئەو مەبەستە کە بە ڤیتامین ئی و مەگنسیۆم و تریپتۆفان و ڤیتامین بی٢ و زەنک و فۆسفۆر دەوڵەمەندە سەرچاوەی وزە و سیستمی بەرگری بەھێزە و یارمەتی نوستنی باشتر و خاوبوونەوەی ماسولکە دەدات و میزاج باش دەکات و شەکەتی نایەڵێت.

٢- بیبەری توند، بۆ گەرمکردنی لەش و وزەبەخشین پێوەی باشە و میتابۆلیسم باشتر دەکات و بەوەش تەمبەڵی نایەڵێت، بێجگە لە نەھێشتنی ئارەزووی زۆر خواردن و باشترکردنی پرۆسەی ھەرسکردنی خۆراک و بەئۆکسیدکردنی کاربۆن.

٣-مۆز، بە ترشە ئەمینییەکان دەوڵەمەندە و یارمەتی نەھێشتنی ماندووبوون و شەکەتی دەدات و سەرچاوەی باشە بۆ کاربۆھیدرات و وزە.

٤-تۆوی کەتان، پارێزگاری لە وزەی لەش دەکات و بە پرۆتین و چەوری و ریشاڵەکانەوە دەوڵەمەندە و رێژەیەکی کەم لە کاربۆھیدراتی تیادایە. 

٥- شیر، سەرچاوەی ئاو پرۆتین و کاربۆھیدرات و وزەیە بۆ لەش و یارمەتی دەدات، بۆیە خواردنەوەی کوپێک شیر بەر لە نووستن بۆ گەشەی ماسولکە باشە. 
 

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 8254جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شا سه‌لما به‌ قاوه‌ی عه‌ره‌بی پێشوازی له‌ تره‌مپ ده‌كات
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad