English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند ھەنگاوێک بۆ زاڵبوون بەسەر خەمۆکی
2016-12-21 [10:02 AM]

ZNA - هه‌ولێر


پزیشکێکی دەرونی لە ماڵپەڕی بۆڵدسکای ئاماژە بە ھەشت ھەنگاو دەکات کە پێویستە بیگریتە بەر کاتێک توشی خەمۆکی دەبیت.

ئەو پزیشکە دەڵێت زۆربەی خاڵکی دووچاری چەند حاڵەتێکی بێھیوای و ڕەشبینی دەبن لە ژیاندا کە ئەگەر زوو چارەسەر نەکرێن دەکرێت ببنە ھۆی نەخۆشێ درێژخایەن.

ئەو پزیشکە ئاماژە بەوەش دەکات کە چەند گۆڕانکارییەکی ساددە لە ژیانتدا دەکرێت لەو حاڵەتە ڕزگارت بکەن و بتگەڕێنەوە بۆ حاڵەتی ئاسایی خۆت.

ئەو ھەشت ھانگاوانە بریتین لە:

١. ھەستە خراپەکانت پشتگوێ بخە :- بێگومان ئەمە کارێکی ئاسان نیە بەڵام مەحاڵیش نیە. ھەوڵبدە شێوازی بیرکردنەوەت لە شتەکان بگۆڕەوە و بیر لە لایەنە باشەکانی ژیان بکەرەوە. ھەمیشە بیرت بێت کە ھەریەکێک لەو بلیۆنان زیندەوەرەی کە لەسەر زەوی دەژین، کێشەی تایبەتی خۆیان ھەیە کە وایان لێدەکەن بێھیوا و ڕەشبین بن لە ژیانیاندا.

٢. ئامانجەکانت دیاری بکە :- لەوانەیە ئەمە کارێکی ئاسان نەبێت بۆ کەسێکی خەمۆک لەو حاڵەتانەدا ئامانجەکانی خۆی دیاری بکات بەڵام بەدڵنیای دیاری کردنی کۆمەڵێک ئامانجی بچوکی ڕۆژانە و بەدەستھێنانی ئەو ئامانجانە وات لێدەکەن کە زیاتر متمانەت بەخۆت ھەبێت و بەرەبەرە بگەڕێیتەوە باری ئاسایی خۆت.

٣. بەگوێرەی ڕۆتنی ژیان ھەڵسوکەوت بکە :- ئەگەر شتەکان بەئارەزوی تۆ نەڕۆیشت و دوچاری خەمۆکی بویت ئەوا وازھێنان کارێکی باش نیە. بەگوێرەی پێویستەکانی ڕۆژ ھەڵسوکەوت بکە تا لەژیان دانەبڕێیت. ھەمیشە بیرت بێت کە ڕۆژە ناخۆشەکان، ڕۆژگاری خۆشیان بەدووادا دێت بەڵام ئەگەر ڕێگە بدەیت خەمۆکی بەسەرتدا زاڵببێت، ئەوا لەوانەیە ئاسان نەبێت تا بگەڕێیتەوە باری ئاسایی خۆت.

٤. ڕێژەیەکی پێویست بخەوە :- ئەو کەسانەی کە دوچاری خەمۆکی دەبن حەزدەکەن زیاد لە پێویستی خۆیان بخەون. پێویستە خۆت ڕابێنی شەوانە زوو بخەویت و بەیانیان زوو لەخەو ھەڵبستیت تا دەگەڕێیتەوە باری ئاسایی خۆت.

٥. خۆراکی تەندروست بخۆ :- خەمۆکی لەوانەیە وا لەکەسەکە بکات کە زیاد لەپێویستی خۆی خۆراک بخوات یان خۆراکی ناتەندروست بخوات بۆیە پێویستە ڕێژەیەکی پێویست و خۆراکی تەندروست بخۆیت.

٦. کەسێکی بەرھەمھێن بە :- ئەو کەسانەی کە توشی خەمۆکی دەبن خۆیان لە بەرپرسیارەتی ژیان دەدزنەوە کە لەڕاستیدا زۆر گرنگە ئەو کەسانە پێچەوانەی ئەمە ئەنجامبدەن تا بگەڕێنەوە باری ئاسایی خۆیان. ھەوڵبدە چالاکی ئەنجام بدەیت و ئەرک و بەرپرسیارییەتیەکانت بەجێبھێنیت و سەرکەوتنەکانی خۆت ببینیت.

٧. شتی تازە بکە :- خەمۆکی سنوردارت دەکات لە کردنی شتەکان بۆیە پێویستە ئەو سنورە بشکێنیت و شتی تازە بکەیت. خۆت بەشتێکەوە سەرقاڵ بکە کە پێشتر نەتکردوە یان بۆ ماوەیەکی درێژ نەتکردوە. دەتوانیت خۆت بە باخچەوە سەرقاڵبکەیت یان خۆت فێری زمانێکی تازە بکەیت یان ھەرشتێک کە ئارەزوی دەکەیت.

٨. وەرزشکردن :- وەرزشکردنی ماددەیەکی کیمایی لە لەشدا دروستداکات کە خەمۆکی بەرەبەرە کەمدەکاتەوە. 

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 8593جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad