English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ئه‌و گۆرانكاریانه‌ی له‌ كاتی دووگیانی له‌ مێشكی ئافره‌ت رووده‌دات
2016-12-21 [09:24 AM]

ZNA - هه‌ولێر


توێژینەوەیەکی نوێ ئەوەی دەرخستووە کە دووگیانی دەبێتە ھۆی گۆڕانی دەماغی ئافرەتان بەجۆرێک کە یارمەتیان دەدات لەپەیوەستبوونیان بەمنداڵەکانیان و گرنگی پێدانیان.

 ئەم گۆڕانانەی دەماغی ئافرەتان لەدوای خستنەوەی منداڵدا لەمیانەی توێژینەوەیەکدا دەرکەوتن کە بۆماوەی دوو ساڵی خایاند، ئەو توێژینەوەیە ئاماژە بۆ ئەوە دەدات کە دووگیانی لەڕووی فسیۆلۆجیەوە ئافرەتان دەگۆڕێت بەجۆرێک کە لەپێداویستی منداڵەکانیان تێبگەن.

توێژینەوەکە لەڕۆژنامەی"نیچەر نیوروساینس"بڵاوکراوەتەوە، دەرکەتووە کە ئەو گۆڕانکارییانەی کە کاریگەرییان ھەیە لەسەر سکپڕی ڕۆڵێکی زۆری دەبێت لە درککردنی لایەنی کۆمەڵایەتی و پشکنینی بینین، ھەروەھا قەبارەی ماددەی خۆڵەمێشی ناو دەماغ بەشێوەیەکی دیار کەمبوونەوەی پێوە دیاردەبێت و کە دەبێتە ھۆی ھاندانی توانای ئافرەت لەگرنگیدان بەمنداڵەکەی و خێرایی لەزانینی پێداویستیەکانی منداڵەکەی.

توێژینەوەکە ئاماژە بەوە دەدات کە ئەو گۆڕانکارییانەی کە لەدەماغی ئافرەتاندا ڕوودەدەن ڕێگەیان دەدات لەوەی فێری کۆمەڵێک توانای تایبەتی ببنەوە وەک لێھاتوویی لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە و ھەروەھا لێکدانەوەی بیری خەڵکی و ھەستەکانیان.

توێژەرەکان لەپاش ئەنجامدانی توێژینەوەیەک کە لەسەر ٢٥ ئافرەتی ئیسپانیدا ئەنجامیاندابوو بۆماوەی زیاتر لە پێنج ساڵ، ئەجۆرێک کە توێژەرەکان ھەستان بەپشکنینی دەماغی ئافرەتەکان و بەکارھێنانی وێنەی لەرینی موگناتیسی بۆ مێشک پێش سکپڕی و دوای چەند مانگێکیش لەپاش خستنەوەی منداڵەکە و بەراورد کردنی لەگەڵ زانیاری ٢٠ ئافرەتی تر کە ھەرگیز منداڵیان نەبووە.

توێژەرەکان زانیارییەکانیان بەراوورد کرد لەگەڵ پشکنینی ڕووناکی بۆ دەماغی ١٧ پیاو کە ھەگیز نەبوون بەباوک و ١٩ پیاوی تر کە بوونەتە باوک بۆ یەکەم جار.

لەدەرئەنجامدا توێژەرەکان ئەوەیان بۆ دەرکەوت کە گۆڕانکاری تەنھا لەبوونیادی ئافرەتە دووگیانەکاندا ڕوویاندا لەو بەشانەیاندا کە پەیوەست بوون بە کارامەیی کۆمەڵایەتی و سۆزداریدا.

توێژەرەوەکان ئەوەشیان بۆ دەرکەوت کە چەند ناوچەیەکی دیاریکراوی ناو دەماغ ماددەی خۆڵەمێشی تیایاندا کەمی کردووە، ھەروەھا ئەو شوێنانە چالاک بوون لەلای ئەو دایکانەی کە تەماشای وێنەی منداڵەکانی خۆیان کردووە بەبەراورد بەسەیرکردنی منداڵانی تر.

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 6451جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad