English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
كۆریای باشور خێراترین ئه‌نته‌رنێتی له‌ جیهان هه‌یه‌
2016-12-23 [04:48 AM]

ZNA - هه‌ولێر


دوایین شیكردنه‌وه‌ ده‌ری ده‌خات، كۆریای باشور بۆ سێیه‌م ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك له‌ریزبه‌ندی یه‌كه‌م دێت له‌رووی هه‌بوونی خێراترین ئه‌نته‌رنێت له‌ جیهان.

به‌پێی راپۆرتێكی كۆمپانیای "Akamai Korea " تایبه‌ت به‌ به‌تۆڕه‌كانی گه‌یاندن، ده‌ری ده‌خات، ناوه‌ندی خێرایی ئه‌نته‌رنێت له‌ كۆریای باشور له‌ چاره‌كی سێیه‌می ئه‌مساڵ گه‌یشتۆته‌ 26.3 مێگابایت، به‌م ئاسته‌ ئه‌م وڵاته‌ ده‌كاته‌ یه‌كه‌م وڵات كه‌ خێرایی ئه‌نته‌رنێته‌كه‌ی 25 مێگابیت تێپه‌ڕێنێت.

هۆنگ كۆنگ له‌ ریزبه‌ندی دووه‌م دێت له‌ جیهات خێرایی ئه‌نته‌رنێته‌كه‌ی ده‌گاته‌ 20.1 مێگابیت له‌ چركه‌یه‌ك، دواتر نه‌رویج به‌خێرایی 20 مێگابیت له‌ چركه‌یه‌ك.

ناوه‌ندی خێرایی ئه‌نته‌رنێت له‌ جیهان ده‌گاته‌ 6.3 مێگابایت له‌ چركه‌یه‌ك، له‌چاره‌كی سێیه‌می ئه‌مساڵ، به‌به‌راودر به‌ ساڵی پار له‌هه‌مان چاره‌كدا 21% زیاد كردوه‌.

هه‌ر به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی ئه‌م كۆمپانیایه‌، كۆریای باشور سه‌باره‌ت به‌ فراوانی دابه‌شكردنی ئه‌نته‌رنێت له‌ریزبه‌ندی یه‌كه‌م دێت به‌ خێرایی 10 و 15 و 25 مێگابایت له‌ چركه‌یه‌ك.

هه‌ر په‌بێی راپۆرته‌كه‌ی Akamai وڵاتی سه‌نگافوره‌ له‌ ناوه‌ندی خێرایی ئه‌نته‌نێته‌كه‌ی له‌ریزبه‌ندی یه‌كه‌م دێت له‌ جیهان.

 





ئەم هەواڵە 4747جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
ئەرجەنتین..بۆ تۆماركردنی ریكۆردێك، 2000 كەس لەسەر ئاو پاڵكەوتوون
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad