English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ئەو خۆراکانەی سوودێکی زۆر بە ئێسک دەگەیەنن
2016-12-25 [12:12 PM]

ZNA - هه‌ولێر


ئێسک بەشێکی سەرەکیە لە لەشی مرۆڤ و پێویستە پارێزگاری لێبکرێت لەڕێگەری ھەڵبژاردنی خواردنی بەسوودەوە و پاراستنی لە زیان، بەگشتی پێکھاتە شیرمەینەکان یەکێکە لە باشترین سەرچاوەکانی بەھێزکردنی ئێسک،  چونکە برێکی زۆر کالسیۆمی تێدایە بەڵام لەھەمان کاتدا کۆمەڵێک خۆراکی تر ھەیە برێکی باش مەگنسیۆمی تێدایە، بەھەمان شێوە یەکێکە لەسەرچاوە باشەکان بۆ ئێسک و بەھێزکردنی  و وەک کالسیۆم ڤیتامین کەی و دی کە سەرچاوەیەکی بەسودن بۆ ئێسک.

١-گەڵای سەوزەکان وەک قەرنابیت و کەلەرم کە برێکی باش کالسیۆم و مەگنسیۆم و ڤیتامین کەی تێدایە، بەسوودە خواردنی و ئێسک بەھێز دەکات.

٢-تۆوەکانیش یەکێکی ترە لە سەرچاوە بەسودەکان بۆ ئێسک وەک تۆوی کەتان و تۆوی کولەکە، دەکرێت لەگەڵ زەڵاتە بخورێت، چونکە سودی دەبێتە دوو ئەوەندە.

٣-چەرەساتیش سەرچاوەیەکی بەسودە بۆ ئێسکی لەش و بەھێزی دەکات، دڵێکی تەندروستیش پێدەدات.

٤-پرۆتینەکان بەسودن بۆ ئێسک و یەھێزی دەکەن، وەک پاقلە و فاسۆلیا و نۆک و ماش و نیسک.


کۆمەڵێک خواردن ھەیە زیان بەتەندروستی ئێسک دەگەیەنێت وەک:- 


١-خوێ خراپترین خۆراکە بۆ ئێسک و پێویست بە بری زۆر کەم بەکاربێت.

٢-خواردنەوە گازیەکان زیانی زۆرە بۆ ئێسک و لەناوی دەبات، کالسیۆمی ئێسک دەمژێت و رێژەی فۆسفۆر بەرزدەکاتەوە لە لەشدا و زیان بە ئێسک دەگەیەنێت.

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 9214جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad