English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
مەترسیەکانی خەوتنی منداڵ لەسەر سک
2016-12-25 [12:23 PM]

ZNA - هه‌ولێر


ھەندێک لە دایکان منداڵانەکانیان لەسەر سک دەخەوێنن چونکە بەو جۆرە منداڵ ئازاری سکی کەمدەبێتەوە و زووتر دەخەوێت، بەڵام ئەم جۆرە خەوتنە مەترسی دروست دەکات لەسەر ژیانی منداڵ.

 - گەر منداڵ لەسەر سک خەوت و جێگاکەی نەرم بوو، بەجۆرێک جەستەی بچوکی منداڵ تیایدا نوقم بێت و شوێنەکەی ھاوسەنگ نەبێت، منداڵ تووشی دووبارەکردنەوەی ھەناسە دەبێت، کە ئەمەش حاڵەتێکی مەترسی دارە و دەکرێت ببێتە ھۆی ژەھراوی بوونی خوێن و گیان لەدەست دانی منداڵ، چونکە منداڵ ئەو ھەناسەیە ھەڵدەمژێتەوە کە بڕێکی زۆر دووانە ئۆکسیدی کاربۆنی تێدایە، کە ئەم گازە دەبێتە ھۆی ژەھراوی بوون و گیان لەدەستدان.


- خەوتنی منداڵ لەسەر سکی پەستان دەخاتە سەر دڵی منداڵەکە و مەترسی دەخاتە سەر ژیانی.

- مەترسی خنکان بەردەوام دەبێت کە بە مردنی لەناکاوی کۆرپەلە ناودەبرێت.

- باشتر وایە منداڵ لەسەر لا یاخود لەسەر پشت بخەوێندرێت، چونکە وەک پزیشکان دەڵێن ڕشانەوەی نابێتە ھۆی خنکانی بۆیە خەوتنی لەسەر لا و پشت مەترسییەکی ئەو تۆی نییە.

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی 





ئەم هەواڵە 1063جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سه‌یر بكه‌ دۆناڵد ترامپ له‌ زۆرانبازیدا چ لێدانێك ده‌خوات
هندستان...سه‌رتاشێك ئاگر بۆ سه‌رتاشین به‌كار ده‌هێنێت
گورگه‌كان وایان زانی نێچیرێكی ئاسانه‌، به‌ڵام له‌به‌رده‌م گامێشه‌كان هه‌ڵاتن
شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌ دوو ئوتۆمبێل ده‌دات
ئه‌ندونیسیا... له‌دوا ساتدا هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی رزگار ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad