English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
پرسیارە گرنگەکانی پێش پڕۆسەی ھاوسەرگیری
2016-12-25 [12:27 PM]

ZNA - هه‌ولێر


ھاوسەرگیری سەرکەوتوو بەیەکێک لەخواستە سەرەکییەکان دادەنرێت کە خەڵکی بەشێوەیەکی گشتی ھەوڵی بۆ دەدەن، وە گەیشتن بەم ئامانجە پێویستی بە ھەوڵ، ماندووبوون و کاتێکی زۆری دەبێت.

 بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی"سەقف نەفسەک"، کۆمەڵێک پرسیاری سەرەکی ھەن کە پێویستە ھەموو تاکەکان ئەوانەی کە نیازی ھاوسەرگیریان ھەیە و دەیانەوێت بچنە ناو ئەو پڕۆسە داھاتووییەوە ھەیە لەیەکتری بکەن.

لەخوارەوە ئەو پرسیارانە دەخەینەڕوو :


ئایا ئامانجی ھاوبەش ھەیە لەنێوانتاندا ؟

 یەکێک لەپرسیارە گرنگەکان کە پێویستە پێش ئەنجامدامی پڕۆسەی ھاوسەرگیری بکرێت، ئەوەیە کە ھەموو مرۆڤێک لەژیانیدا ئاواتێکی ھەیە کە ھەوڵدەدات بەدیبھێنێت، ئەو ئاواتەش چ لەلایەنی کۆمەڵایەتی، ئایینی، خێزانی و پیشەیی و کۆمەڵێکی تر لەبوارە جیاوازەکاندا.

گرنگە کە ھاوسەرەکان ئامانجەکانی داھاتوو و چۆنیەتی بەدیھێنانیان دیاریبکەن، ھەروەھا کێشانی وێنەی ئەنجامی کۆتایی لەناو ئەندێشەی کەسەکاندا لەدوای بەدیھێنانیاندا، چونکە ئەمە دەبێتە ھۆی ئەوەی کە ھەنگاو بەرەو پێش بنێن و بینایی داھاتوو ڕوونتر بێت و ناکۆکی لەنێوان ھاوسەرگیری کەمبکرێنەوە لەداھاتوودا.


ئایا خاڵی ھاوبەش ھەیە لەنێوانتاندا ؟

گرنگ کە بزانن کە ئایا خاڵی ھاوبەش ھەیە لەنێوانتاندا ئەگەر کەمیش بن، ئەگەر نا ئەوا بەبەردەوامی لەناکۆکیدا دەبن. چونکە خاڵە ھاوبەشەکان یارمەتیدەرن لەپەیوەندی و لەیەک تێگەیشتنی نێوان ھاوسەرەکان.


مانای ھاوسەرگیری چی دەگەیەنێت لەلای ھەریەکێک لەھاوسەرەکان ؟

یەکێکی تر لەو پرسیارانەیە کە پێویستە ھاوسەرەکان لەیەکتری بکەن تاوەکو بەجوانی یەکتر بناسن زانینی مانای ھاوسەرگیرییە تاوەکو لەیەک تێگەیشتن لەنێوانیاندا ئاسان بێت، وە ھەندێک جار ناکۆکی لەتێگەیشتنی یەکتریدا دەبێتە ھۆی دروستبوونی زۆرێک لەگرفتەکان لەکاتی ھاوسەرگیریدا، بۆیە پێویستە ھەردوولا مانای ھاوسەرگیری دیاریبکەن تاوەکو بەباشی لەوە تێبگەن کە چی چاوەڕوانیان دەکات لەداھاتوودا و بەرەو کوێ ڕێگای ژیانتان دیاریدەکەن.


لێبوردەیی لایەنەکان تا چ ڕادەیەکە لەکاتی بوونی ناکۆکی لەمیانەی ھاوسەرگیریدا ؟

پێویستە ھاوسەرەکان لێبوردە بن و وریا بن لەئەنجامدانی گفتوگۆیی بێبەر و بێ ئەنجام، چونکە دەبێتە ھۆی خراپتربوونی ناکۆکی و قورسی لەلێبوردەیی لایەنێک بۆ ئەوی تریان و قورسی لە دروستکردنی خۆشەویستی لەنێوانیاندا، بەپێی توێژینەوەیەک کەتازە بڵاوکراوەتەوە ئەوە ڕووندەکاتەوە کە پەیوەندییەکی پتەو ھەیە لەنێوان لێبوردەیی لەلایەک و دڵخۆشی و ڕازیبوون لەلایەکی تر.


ڕێزی ئاڵوگۆر ھەیە لەنێوانتاندا ؟

 ڕێزگرتن پیویستە سەرەتای پەیوەندی ھاوسەرگیری بێت، چونکە نەمانی ڕێز لەنێوان ھاوسەرەکاندا واتای نەمانی ڕاستی پەیوەندی ھاوسەرگیری، چونکە ھاوسەرگیری لەسەر خۆشەویستی، متمانە و ڕێزگرتن لەپلەی یەکەمدا بوونیاد دەنرێت، بۆیە پێویستە ڕێزگرتن دوولایەنە بێت و ڕێزگرتنی پێویست ھەبێت لەنێوان ھەردوولادا تاوەکو خۆشبەختی لەژیانی ھاوسەریدا بێتە دی.


گونجاوی ھەیە لەنێوانتاندا ؟

 گونجاوی لەنێوان کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە لەڕووی تەمەن، ڕۆشنبیری و بارودۆخی کۆمەڵایەتیەوە، گونجاوی لەوانەیە جۆرە خۆشەویستیەکی رۆحی و کۆمەڵایەتی دروستبکات. بەڵام ئەمە ھەڵەی گشتی لەخۆناگرێت، چونکە زۆرێک لەھاوسەرەکان لەم دۆخە ڕزگاریان بووە و سەرکەوتوو بوون وێڕای نەگونجاوی ئەو جۆرە شتانەی سەرەوە کە باسکران، لەگەڵ ئەوەشدا زۆر سەرکەوتوو تر بووە ھاوسەرگیرییەکە بەبەراورد لەگەڵ ھەندێک ھاوسەرگیری تر کە ئەو گونجاوییانەی سەرەوەشیان تێدابووە.


متمانە ھەیە لەنێوان ھاوسەرەکاندا ؟

 متمانە بنەمای پەیوەندی ڕاستە لەنێوان ھاوسەرەکاندا، ھەروەھا ڕاستگۆیی کۆڵەکەیەکی سەرەکی و لەو کارانەیە کە دەبێتە ھۆی بەخشینی ھەستی ئاسایش و جێگیری، چونکە متمانە لەنێوان ھاوسەرەکاندا بەیەکێک لەکۆڵەکەکانی خۆشبەختی ھاوسەرگیری دادەنرێت و یارمەتی بونیادنانی ژیانێکی ھاوسەگیری ئارام و جێگیر، بۆیە پێویستە ئەوە بزانن کە ڕێژەی متمانەیی چەندە لەنێوانتاندا چونکە لەگەڵ داڕمانی متمانە لەنێوان ھاوسەرەکاندا دەبێتە ھۆی سەرنەکەوتنی ژیانی ھاوسەگیری.

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 1633جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad