English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ئەو خۆراکانەی لە تەمەنی پیریدا مێشک دەپارێزن
2016-12-25 [12:51 PM]

ZNA - هه‌ولێر



 
پزیشکێکی بەناوبانگی بەریتانی، ئاماژە بەو خۆراکانە دەدات کە توانی بیرکردنەوە و سەرنج زیاد دەکەن و مێشک دەپارێزن.

کاساندرا بارنیس، پزیشکێکی بەناوبانگی بەریتانی، ئەوە دەخاتەڕوو کە ئەوانەی بە تەمەن کەوتوون و توانای سەرنج و بیرکردنەوەیان لاواز بووە، دەتوانن توانا و تەندروستی مێشکیان بپارێزن بێ ئەوەی پێویستیان بە چارەسەری پزیشکی بێت.

ئەو پزیشکە، ھێما بۆ ئەوە دەکات کە ئەو خۆراکانەی ڤیتامینی (B١٢) لەخۆ دەگرن، بۆ مێشک زۆر بەسوودن، بەتایبەتی ئەوانە کەوتونەتە ناو تەمەنەوە، ئەو ڤیتامینە بۆ تەندروستی مێشک زۆر پێویستە، چونکە خانەکانی مێشک لە لەناوچوون دەپارێزێت و پارێزگارییان لێدەکات.

ھاوکات ئەو پزیشکە باس لە ترشە چەورییەکانی ئۆمێگا ٣ دەکات، کە ئەویش بۆ مێشک زۆر پێویستە، ئەمانەش لە ڕۆنی ڕووەکی و ماسییە چەورەکاندا ھەن.

ھەروەھا، کاساندرا بارنیس، باس لە تۆوی کولەکە دەکات، کە بە ھەمانشێوە بۆ خواردنی بە ڕێکی، بەھۆی دەوڵەمەندی بە کاتیوناتی مەگنیسیۆم، سوودی بۆ مێشک ھەیە و یارمەتی ناردی ئاڕاستە لە مێشکەوە بۆ لەش دەکات، لەگەڵ ئەوەش بە سەرچاوەی زینگ دادەنرێت، جگە لەمانەش، ھێلکە، شوکلاتەی ڕەنگ تێر و ڕووەکە ئاوییەکان، سوودیان بۆ توانای مێشک زۆرە، بەھۆی دەوڵەمەندی بە ڤیتامینەکانی کۆمەڵەی (B)، ھەروەھا ڕووەکە دەریاییەکان، بە یۆد دەوڵەمەندن، ئەمەش یارەمەتی یادەوەری دەدات.

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 5446جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad