English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
چۆن مامەڵە لەگەڵ پیاوی بەگوماندا دەکەیت
2016-12-25 [12:59 PM]

ZNA - هه‌ولێر



بێگومان کەسانی زۆر بەگومان لەھەموو شتێک زۆرن و لە ھەردوو ڕەگەزدا ئەم ڕەفتارە بوونی ھەیە، بەگشتی پێوستە چۆن ڕەفتار و مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە پیاوانەدا بکرێت لەلایەن ئافرەتانەوە، بەتایبەت کاتێک ئەو پیاوەی کە بەردەوام بە گومانەوە سەیری ڕەفتارەکانی بەرامبەر دەکات ھاوسەری بێت کە ڕەنگە زۆر کات ئەمە بگاتە دڵپیسی.

چۆنێتی شێوازی مامەڵەکردن لەلایەن ئافرەتانەوە بۆ کەسایەتی ئەو جۆرە لە پیاوان 

١-ھەوڵبدە متمانەت ئەو پیاوە یاخود ھاوسەرەکەت بەدەستبھێنە لەھەموو ڕوویەکەوە لەڕێگەی ڕەفتارەکانتەوە و تەواوی ھەستەکانتی بۆ دەربڕە و ھەموو ڕووداوەکانی بە تەواوی بۆ باس بکە ڕاستگۆیانە، بۆ ئەوەی تەواو متمانە پێت ھەبێت.

٢-ھەوڵبدە ھێمن و لەسەرخۆ ڕەفتاری لەگەڵدا بکە و لەگەڵی بدوێ، ھەوڵبدە لە کێشەکانی بگەیت و ھۆکاری گومانەکەی بدۆزیتەوە.

٣-ئەگەر ئەو پیاوەت زۆر خۆشدەوێت کە ھەمیشە بە گومانەوە و دڵپیسە و دەتەوێت لەگەڵیدا بژیت، ئەوا ھەوڵبدە بەپێی توانا متمانەت دروست بکە و بە میھرەبانیەوە ئەو گومانانەی بڕەوێنەرەوە.

٤-ھەرگیز لەبەردەمیدا باس لەوە مەکە کە ئەو بەو جۆرەیە و دەزانیت گومانی لە فڵان بابەت ھەیە، بەڵکو بەشێوازێکی گومانەکەی بڕەوێنەرەوە کە ھەست نەکات.

٥- ھەوڵبدە قسەکانت زۆر ڕوون بن و ھێندەی تر گومانی لادروست نەکەن و زیاتر لە مانایەک لە خۆنەگرن، کاتێک ھەستدەکەیت پێویستە گفتوگۆ لەگەڵ ئەو پیاودا بکەیت دەربارەی بابەتێک کە ئەو گومانی تێدا ھەیە ھەوڵبدە تەواوی بەڵگەکان کۆبکەرەوە بۆ ئەوەی تەواو بۆی ڕوونبکەیتەوە.

٦-بەھەموو جۆرێک بەدووربە لە گفتوگۆ و زۆر وتن و ڕووبەرووبوونەوە کاتێک دەزانیت توڕەیە.

٧-زۆر داوای لێبوردن مەکە و بۆ ھەموو شتێکی بیانوو مەھێنەوە دەنا گومانی زیاتر دەبێت.

٨-کاتێک دەتەوێت دەربارەی مامەڵە و ڕەفتارێکی ھەڵەی ئەو بدوێی لەبەردەم ھیچ کەسدا باسی مەکە.

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 1255جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
ئەرجەنتین..بۆ تۆماركردنی ریكۆردێك، 2000 كەس لەسەر ئاو پاڵكەوتوون
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad