English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەمەنی گونجاوی منداڵان بۆ خواردنەوەی ئاو
2016-12-25 [01:05 AM]

ZNA - هه‌ولێر


منداڵانی تازە لەدایک بوو ھەر وەک ھەموو بوونەوەران پێویستییان بە ئاو ھەیە، بەڵام پێدانی ئاو بە منداڵ لەتەمەنێکی زۆر بچوکدا بەتایبەت کۆرپەلەکان دەبێت بە شیوازێکی تایبەت بێت.

 

 باشترە منداڵان لە تەمەنی ٤ بۆ ٦ مانگی ئاویان پێبدرێت، چونکە لەو کاتەدا خۆراکی پێ دەدرێت جگە لە شیر، و گەر مندالان لەم تەمەنەدا شیری دایکیان خوارد باشترە ئاویان پێ نەدرێت چونە شیری دایک %٦٠ی ئاوە، بەڵام ئەو منداڵانەی کە شیری دایکیان ناخۆن پێویستە ئاویان پێبدرێت.


- نابێت ئاوێکی زۆری پێبدرێت و گەدەی بە ئاو پڕ بکرێت.

- گەر منداڵ قەبز بوو باشتروایە ڕۆژانە ١\٤ کوپ ئاوی پێبدرێت.

بە پێی تەمەنەکان بڕی ئاوی گونجاو بۆ منداڵان:

لە لەدایک بوونەوە تا مانگی سێیەم:

نابێت لەم تەمەنەدا ئاو بدرێت بە منداڵ چونکە گەدەی بچوکە و بەو ئاوە پڕ دەبێت و ناتوانێت شیر بخوات، بەم جۆرەش ناتوانێت سوود وەربگرێت لە ماددە خۆراکییە بەسودەکانی پێھاتەی شیر، ھەروەھا دەبێتە ھۆی تێکدانی ھاوسەنگی خوێ لە جەستەی منداڵدا.


لە مانگی چوارەمەوە تا مانگی شەشەم:

لەم تەمەنەدا پێویستە بڕێک ئاو بدرێت بە منداڵ، ئەو منداڵانەی کە شیری دایکیان دەخۆن پێویستیان بە ئاو نییە، بەڵام ئەو منداڵانەی کە شیری دایک ناخۆن ئەوا پێویستیان پێیەتی بە جۆرێک ڕۆژانە ٣٠ بۆ ٦٠ ملیم ئاویان پێبدرێت، بەتایبەت لە ڕۆژانی گەرمادا، بەڵام نابێت زۆری پێ بدرێت چونکە زیانی دەبیت بۆ منداڵەکە.


لە مانگی حەوتەمەوە تا یەک ساڵ:

 لەم قۆناغەدا دەبێت ئاو بدرێت بە منداڵ بە ئاسایی و بەڵام بابێ زیادەڕۆیی کردن تیایدا.


باشترین ئاویش بۆ منداڵان ئاوی دەبە و ئاوی کوڵاوە.

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 8437جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad