English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
دیاریی چەند ملیار یۆرۆیی بابانوێل بۆ ئیسپانیاییەکان
2016-12-25 [07:34 AM]

ZNA- هەولێر


 

لاتاریی ئیسپانیا هەموو ساڵێک له سەروبەندی کریسمەس، راکێشانێکی تایبەتی هەیه و پێی دەڵێن "ئەل گۆردۆ". ئەل گۆردۆ گەورەترین لاتاریی کریسمەسی جیهانه بەڵام یەک براوەی نییه و دیارییەکە بەسەر هەزاران کەسدا دابەش دەکرێت.

 

ئەمساڵ بڕی هەموو دیارییەکه نزیکەی ٢ملیار و ٣٠٠ملیۆن یۆرۆ بوو.

 

لەم ژمارەیه، نزیکەی ٥٦ملیۆن دۆلاری گەیشته دانیشتوانی شاری "پینۆس پوئێنتێ" له باشووری ئیسپانیا. ئەم شاره، شارێکی هەژاره و نزیکەی یەک لەسەر سێی دانیشتوانی بێکارن.

 

هەر بلیتێکی "ئەل گۆدرۆ" ژمارەیەکی پێنج ژمارەییه به شێوەی تەسەلسول چاپ دەکرێت. نرخی هەر بلیتێکیش ٢٠٠یۆرۆیه، بەڵام بۆ ئەوەی هەرزانتر بکەوێت، دەکرێته ١٠بلیتی ٢٠یۆرۆیی.

 

ئەل گۆدرۆ به زمانی ئیسپانیایی به مانای "قەڵەو"ـه. "لاتاریی قەڵەو" له رێوڕەسمەکانی کریسمەسه و خەڵک به گشتی به هاوبەشی بلیت دەکڕن. برادەر و بنەماڵه و هاوکارەکان بەیەکەوه پاره دادەنێن.

 

لەو هەلومەرجەی ئیسپانیا که رێژەی بێکاری گەیشتۆته ١٩٪، بردنەوەی ئەل گۆدرۆ، ژیانی هەزاران کەس بەتەواوی دەگۆڕێت.

 

باشترین نموونەش، شاری پینۆس پۆتنتێیە که بودجەی ساڵانەی ٨ملیۆن یۆرۆیه، بەڵام ٥٦ملیۆن یۆرۆ، واتا حەوت هێندەی بودجەکەی بردۆتەوه. دوای راگەیاندنی ئەنجامەکەش، خەڵکی ئەم شاره بۆ دربڕینی شادمانی رژابوونه سەر شەقامەکان و وەک دەگوترێت، زۆربەی براوەکانیش له بنەماڵه هەژارەکان بوون.

 

سەرچاوه: BBC





ئەم هەواڵە 1891جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad