English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ھەنگاوەکانی ئامادەکردنی خوانێکی ڕۆمانسی بۆ ھاوسەرەکەت
2016-12-26 [09:07 AM]

ZNA - هه‌ولێر



 کەمێک دوورکەوتنەوە لە ئاڵۆزیەکان و شکاندنی ڕۆتین پێویستە بەتایبەت لەنێوانی خۆت و ھاوسەرەکەت بۆ دووبارە نوێ کردنەوەی خۆشەویستی نێوانتان و پتەوکردنی پەیوەندیتان، ئامادەکردنی خوانێکی ڕۆمانسی دەتوانرێت لەلایەن خانمان یان پیاوانەوە بکرێت و گرنگ ئاسوودەی و دڵخۆشیە.

چۆن خوانێکی ڕۆمانسی بۆ خۆت و ھاوسەرەکەت ئامادە دەکەیت؟

پێش ھەموو شتێکی بیربکەرەوە لە دیاریکردن و ھەڵبژاردنی خواردنەوەیەکی گونجاوە بزانە ئەو ئارەزووی چی دەکات نمونە شەربەت یان قاوە.

پاش ھەڵبژاردنی جۆری خواردنەوە بیر لە زەڵاتەیەکی خۆش بکەرەوە وەک سەرەتای دەسپێکی خوانەکەتان.

ھەنگاوی سێیەم ئامادەکردنی ژەمی سەرەکی و خواردنە گرنگەکەیە، ھەوڵبدە بیر لەوە بکەرەوە ھاوسەرەکەت زیاتر ئارەزووی چ جۆرە خواردنێک دەکات و تامی چی پێ خۆشە بێگومان دەکرێت چەند جۆرێک لە خواردن بێت ئەگەر خۆت ئارەزوو بکەیت.

لەپاش ژەمی خۆراکی سەرەکی شیرینیەکەی بەتام یان ئایس و ساردەمەنیەکان و چەرەسات گرنگە بۆ ئەوەی تامێکی دیکە ببەخشێت بە خوانەکەتان.

خوانی ڕۆمانسی ئەگەر بە سوپرایز بێت وخۆشترە و کەسی بەرامبەر چێژێکی باشتری لێ دەبینێت، ئەو شوێنەی دیاری دەکەیت بەپێی کەش و ھەوا دەگۆڕێت و دەتوانیت ژوورەوە یان دەرەوە و باخچەیەک ھەڵبژێریت، بەڵام ئەو دیکۆرە گرنگە کە تۆ دەیڕازێنێتەوە و گوڵ بەشێکی سەرەکی کارەکانت دەبێت لەگەڵ ھەڵبژاردنی رەنگی گونجاو وەک سور و پەمەی.

تەنھا ئامادەکردنی خوان و ڕازاندنەوەی شوێنەکە گرنگ نییە و دەبێت خۆشت ئامادە بکەیت و جوانترین جلوبەرگی خۆت بپۆشیت و ھەوڵبدە گۆڕانکاری بکە لە ماکیاژ و شێوازی جلەکانتدا..

دووربکەوەرەوە لەھەر بابەتێکی ناخۆش و باسکردنی ھەر کێشەیەک و شاشەی تەلەفیزیۆن و مۆبایل و ھەموو ئەوانەی خوانەکاتان تێکدەدات.

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 2050جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad