English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
پێنج شەربەت بۆ باشکردنی کاری کۆئەندامی ھەرس
2016-12-26 [09:20 AM]

ZNA - هه‌ولێر


تێکەڵەی ھەندێک میوە و سەوزە و خواردنەوەیان بەیەکەوە یارمەتی دەردەبێت لە باشکردنی کاری کۆئەندامی ھەرس و کردنەدەرەوەی ژەھرەکان لە کۆئەندامی ھەرسدا.

 لێرەدا بە پێی ماڵپەڕی "mbc" ئاماژە بە پێنج شەربەت کراوە کە لە تێکەڵەی کۆمەڵێک خۆراکی سروشتی پێکدێن، یارمەتی دەرن لە باشترکردنی کاری کۆئەندامی ھەرس، و بریتین لە:

١. شەربەتی پرتەقاڵ و سپێناخ بە ئالۆڤێرا:- ترشی ستریک لە پرتەقاڵدا ئەگەری تووشبوون بە ئازاری گەدە کەمدەکاتەوە، و ڕیشاڵەکانی یارمەتیدەرن لە مژینی خۆراک لە ئەندامەکانی ھەناودا، و ئالۆڤێرا ماددەیەکی تێدایە کە یەرمەتی کاری کۆئەندامی ھەرس دەدات و ژەھرەکان دەکاتەوە دەرەوەی لەش، و سپێناخ یارمەتی دەرە سوودوەرگرتن لە ماددە خۆراکییەکان.


٢. شەربەتی گوێزەر و پەتاتەی شیرین:- گویزەر بە مەڵبەندی ئەو ڕیشاڵانە دادەندرێت کە دەتوێنەوە، و کاری کۆئەندامی ھەرس باشتر دەکەن، و پەتاتەی شیرین نیشاستە و مەگنیسیۆم و ڕیشاڵەکانی تێدایە کە بە یەکێک لە چارەسەرە باشەکانی قورحەی گەدە دادەندرێت.


٣. شەربەتی پرتەقاڵ و کولەکە و کاھو:- کولەکە ڕێگە لە کۆبوونەوەی غازات و ئاوسانی سک دەگرێت، بە تێکەڵکردنی لەگەڵ کاھو و پرتەقاڵدا یارمەتی کرداری ھەرس دەدات.


٤. شەربەتی سێوی سەوز و خەیار:- سێوی سەوز ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵەن کەمدەکاتەوە، و کاری ئەندامەکانی ھەناو باشتر دەکات، و خەیار کۆئەندامی ھەرس ئارامدەکاتەوە.


٥. شەربەتی ئەنەناس و نەعنا و کەلەرم:- کەلەرم بڕێک لە ڤیتامین و کانزا و ڕیشاڵی تێدایە کە یارمەتی کرداری ھەرسکردن دەدەن، و نەعنا و ئەنەناس چارەسەری تێکچونەکانی کۆئەندامی ھەرس دەکەن.

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 3112جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
ئەرجەنتین..بۆ تۆماركردنی ریكۆردێك، 2000 كەس لەسەر ئاو پاڵكەوتوون
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad