English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
چەند بەشێكی لەش کە سوودیان نیە
2016-12-26 [09:45 AM]

ZNA - هه‌ولێر


لەشی مرۆڤ سیستمێمکی زۆر زیرەکە، بەجۆرێک بەمەبەستی مانەوەی مرۆڤەکان لەژیاندا ھەزارەھا کرداری جۆربەجۆری تێدا ڕووەدەن.

 بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی"Russian today"، وێڕای ئەو سیستمە زیرەکەی کەلەناو لەشدا ھەیە، کۆمەڵێک ئەندام و بەشی تێدایە کە سەلمێنراوە ھیچ سوودێکیان نیە و لەوانەیە ھەندێکجار ببنە گرفت بۆ لەش.

لەخوارەوە ئەو بەشانە دەخەینەڕوو :

١- ددانی ژیری، ئەم ددانە بەشێوەیەکی ئاسایی لەتەمەنی ١٧ بۆ ٢٥ ساڵیدا دەردەکەون، زۆرێک لەخەڵکی لەلای پزیشک دەریدەھێنن چونکە ھیچ شوێنێکی گونجاوی نیە لەناو دەمدا، باوەڕوایە کە ددانی ژیری لەکۆندا باوباپیرانمان بۆ مەبەستی جوینی ھەندێک خواردن بەکاریان ھێناوە، بەڵام لەئێستا ئیشمان پێی نیە.


٢- ماسولکەکانی گوێی دەرەوە، بوونی ئەم جۆرە ماسولکانە لەگیاندارانی سەگ و کەروێشک تاڕادەیەک گونجاوە، چونکە ئەم گیاندارانە گوێکانیانی پێدەجولێنن، بەلام مرۆڤ پێویستیان بەم ماسولکانە نیە کە لەباوانەوە بۆیان ماونەتەوە.


٣- لۆزەتێن، لۆزەتێنەکان بەشێک لەلیمفە کۆئەندام پێکدێنن کە ئەوەش کارێکی گرنگە بۆ کۆئەندامی لەش، بەڵام بەڵگە ھەیە لەسەر ئەوەی بێسوودن، بەھۆی ئەوەی ساڵانە کۆمەڵێک خەڵکی لایان دەبەن و ھیچ کاریگەری ناکەنە سەر تەندروستیان.


٤- ڕیخۆڵە کوێرە، یەکێک لەو بەشانەی کەخەڵکی لایدەبەن، بەجۆرێک ئەم ئەندامە لەگەڵ گەدەدایە و بەڵام ڕۆڵی ئەم ئەندامە بووەتە ھۆی سەرسوڕمانی زاناکان، ھەندێک کەس دەڵیت کە ئەم بەشە ھیچ سوودێکی نیە، بیردۆزێکی تریش دەڵێت کە بەکتریای سوودبەخش کۆدەکاتەوە بۆ دووبارە کارکردنەوەی کۆئەندامی ھەرسکردن لەدوای سکچوونە سروشتیەکان کە تووشی مرۆڤ دەبن.


٥- شاخی گوێ"پارچەیەک کڕکڕاگەیی بەرزبووی بەشی سەرەوەی گوێیە"، ئەم شێوە پێکھاتەییەی سەر کڕکراگەی گوێ حاڵەتێکی بوونیە لەگوێدا ھەیە، لەئێستا ڕێژەی لە%١٠ی مرۆڤەکان ھەیانە، بەڵام ھەندێک بیرو ڕای جیاواز ھەیە لەسەر سروشتی دروستبوونی.


٦- گۆی مەمکی پیاوان، بوونی گۆی مەمک لەلای پیاو شتێکی تاڕادەیەک سەیرە، لەوانەشە ھۆکارەکەی بۆ سەرەتای دروستبوونی کۆرپەلە بگەڕێتەوە، بەجۆرێک کە لەوانەیە لەسەرەتادا قاڵبی لەشی مرۆڤ مێینە بێت.

٧- پارچەی ھیلالی چاو، بەشی سووچی ناوچاوی تەنیشت لووتە کەوەک پارچە گۆشتێکی سوور وایە، ھیچ گرنگیەکی نیە بۆ کرداری بینین، بەڵام ھەندێک توێژینەوە باسی ئەوەیان کردووە کە یارمەتی ڕۆشتنی فرمێسک دەدات لەچاودا.


٨- کلێنچکە، ئەم جۆرە بەشەی مرۆڤ لەکاتی بەیەکەوە لکانی چور بڕەبڕەکەی خوارەوە لەگەڵ بڕبڕەی پشتدا دروستدەبێت، یەکێک لەبیردۆزەکان دەڵێت کە کلێنچکە پێشتر لەلای باپیرانمانەوە بۆ کرداری ھاوسەنگی بەکارھێنراوە.

٩- گیرفانەکانی لووت"جیووب"، زاناکان تووشی سەرسوڕمان بوون لەبوونی ئەم گیرفانانەی لووت، کە دەبنە ھۆی سەرئێشە و ھەوکردن.

١٠- مووی لەش، باپیرانمان پێشتر پێویستیان بەمووی لەش ھەبوو بۆئەوەی سەرمایان نەبێت و پلەی گەرمی لەشیان بپارێزن، ئەوە لەھەمان کاتدا خەڵکی لەئێستا ھەوڵی لابردنی دەبەن.

١١- زراو، دەکەوێتە ژێر جگەرەوە و لەوانەیە ببێتە ھۆی زۆر گرفت بۆ لەش کە ھیچ سوودێکی نیە لەبەرامبەردا، ھەروەھا ئەم بەشە مەترسی تووشبوونی ھەیە بەشێرپەنجە و ھەورکردن.

١٢- وەستێنەری قژ، کۆمەڵێک ڕیشاڵی ماسولکەیین کە بەتاڵە قژەکانەوە بەستراون، کەمبوونەوەیان دەبێتە ھۆی وەستانی قژ"وەک حاڵەتی ڕۆشتنی تەزوو بەلەشدا".

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 6445جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شا سه‌لما به‌ قاوه‌ی عه‌ره‌بی پێشوازی له‌ تره‌مپ ده‌كات
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad