English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گیراوەیەکی سروشتی بۆ تواندنەوەی بەردی گورچیلە
2016-12-26 [09:52 AM]

ZNA - هه‌ولێر


پزیشکێک لە ماڵپەڕی بۆڵدسکای گیراوەیەکی سروشتی پێشنیار دەکات کە بەردی گورچیلە دەتوێنێتەوە و برینی میزەڵدان ساڕێژ دەکات و ئازار کەمدەکاتەوە.

بەردی گورچیلە و برینداربوونی میزەڵدان لەناو خەڵکیدا زۆر باوە کە ھەندێک جار ئازارێکی زۆریان لەگەڵدادەبێت. ئەم حاڵەتە لە ئەنجامی کۆبونەوەی کۆمەڵێک ماددەی کیمیایی لە جەستەدا ڕوودەدات.

بەردی گوورچیلە بریتیە لە کۆبونەوەی خوێیەکان یان پاشماوەی کانزاکان لە گورچیلەکاندا. وە ئەگەر بەردەکە لە بۆڕی میزەڕۆدا بمێنێتەوە، ئەوا پێویستە بەنەشتەرگەری دەربھێندرێت.

لەزۆربەی حاڵەتەکان، نەخواردنەوەی ڕێژەی ئاوی پێویست دەبێتە ھۆی دروستبوونی بەردی گورچیلە. کاتێک کە کەسەکە ڕێژەی ئاوی پێوست نەخواتەوە، لەوانەیە ببێتە ھۆی کۆبونەوەی کانزاکان یان خوێیەکان لە گورچیلەکاندا و بەمەش بەردەکانی گورچیلە دروست دەبن.

ھەندێک کات ئاسان نیە ھەست بە نیشانەکانی بەردی گورچیلە بکەیت کە بریتین لە ھەوکردنی گورچیلەکان یان ھەوکردنی بۆڕی میزەڕۆ، یان یان کاتێک کە بەردەکە دەچێتە ناو بۆڕی میزەوە.

لێرەدا باسی ئەو گیراوە سروشتییە دەکەین کە ئەو پزیشکە خستویەتیە ڕوو کە بەردەکانی گورچیلە دەتوێنێتەوە و چەندین سودی تری بۆ لەش ھەیە.

پێداویستییەکان:

ھەندێک لیمۆ
چارەکە کوپێک ھەنگوین 
کەرەوز 
چارەکە کوپێک زەیتی زەیتوون
چارەکە کوپێک شەکری بۆر

ئامادەکردنی گیراوەکە

لیمۆکان بە توێکڵەوە کەرت بکە و بیخەرە ناو حەساڕەوە.

ڕەگی کەرەوزکان لە کەرەوزەکە جیابکەرەوە و پاشان کەرەوزەکە بخەرە ناو حەساڕەکەوە و بەباشی تێکەڵی یەکتریان بکە.

پاشان، زەیتی زەیتوون و شەکری بۆر بۆ گیراوەکە زیاد بکە.

لەکۆتایدا، ھەموو پێکھاتەکان تێکەڵی یەکتریان بکە و بیکەرە ناو کوپێکەوە.

چۆنیەتی بەکارھێنانی گیراوەکە

ھەموو بەیانییەک پێش ژەمی بەیانیان کەوچکێک لەم گیراوەیە بخۆرەوە. ھەروەھا، شەوانەش پێش خەوتن کەوچکێکی لێبخۆرەوە. پێویستە لەکاتی بەکارھێنانی ئەم چارەسەرە بڕێکی زۆر ئاو بخۆیتەوە تا بەردەتواوەکان بێنە دەرەوە و گورچێلەکانت پاکببنەوە. 

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 8284جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad