English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
سوود و زیانەکانی جگەری مریشک
2016-12-26 [09:54 AM]

ZNA - هه‌ولێر


جگەری مریشک، خواردنێکە کە تام و چێژی تایبەتی ھەیە و کۆمەڵیک لەخەڵکی ئارەزووی خواردنی دەکەن، کۆمەڵێک پڕۆتین، ھەندێک چەوری، خوێیە کانزاییەکانی وەک ئاسن، زەنک و سیلنیۆم، ھەروەھا ڤیتامینەکانی"A"،"B"و"B١٢"و ترشی فۆلیکی تیدایە.

 ئەم جۆرە خواردنە کە ئەندامێکی لەشی مریشکە بەیەکێک لەخۆراکە بەسوودەکان و بەتامەکان دادەنرێت لەلای کۆمەڵێک لەخەڵکی.

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی"عیلاج وێب"جگەری مریشک کۆمەڵێک سوود و زیانی ھەیە کە لەخوارەوە دەیانخەینەڕوو :


سوودەکانی جگەر :

یارمەتی بوونیادنانی خرۆکە سوورەکانی خوێن دەدات.

بەھێزکردنی کۆئەندامی بەرگری.

یارمەتی بوونیادنانی ماسولکەی لەش دەدات.

یارمەتی بەھێزکردنی پێست، نینۆک و قژ دەدات.

یارمەتی بەھیزکردنی چاو و ماسولکەکانی چاو دەدات.

پارێزگاری لەسەلامەتی ئێسک و ددانەکان دەکات.

پارێزگاری لەتووشبوون بەنەخۆشی کەم خوێنی دەکات.

دژی تووشبوونە بە فشاری دەروونی و دڵەڕاوکێبوونە.

ھیمۆگڵۆبینی خوێن زیاد دەکات.

یارمەتی دابەزینی کێش دەدات.

سوودەکانی جگەری مریشک بۆ ئافرەتی دووگیان :

دەوڵەمەندە بەترشی فۆلیک کە پێویستە بۆ ئافرەتی دووگیان و کۆرپەکەی.

بەھۆی زۆی ڤیتامین"A" تیایدا زۆر خواردنی جگەری مریشک زیان بەتەندروستی کۆرپەلە دەگەیەنێت.

سوودی بۆ ڕیجیم کردن :

یارمەتی دابەزینی کێش دەدات.

چارەسەرکردنی کۆمەڵێک نەخۆشی :

ئەنیمیا یان کەم خوێنی.

دڵەڕاوکێی تووڕەیی.

خەمۆکی.

زیانەکانی جگەری مریشک :

زۆر خواردنی جگەری مریشک دەبێتە ھۆی تووشبوون بەنەخۆشی جومگەکان ئەوەش بەھۆی زۆری پڕۆتینەکان لەناویدا کە دەبنە ھۆی دروستبوونی ترشی یۆریک کە ئەو ترشە ھۆکاری ئەم جۆرە نەخۆشیەیە.

زۆر خواردنی دەبێتە ھۆی تووشبوون بەپەستانی خوێن، نەخۆشیەکانی دڵ و نەخۆشی شەکرە، ئەوەش بەھۆی دەوڵەمەندی بەکۆڵیستڕۆڵ لەناویدا.

باشتر وایە ئافرەتی دووگیان خۆی بەدوور بگرێت لەزۆر خواردنی چونکە زیان بە گەشەی کۆرپەلە دەگەیەنێت.

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 3010جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سه‌یر بكه‌ دۆناڵد ترامپ له‌ زۆرانبازیدا چ لێدانێك ده‌خوات
هندستان...سه‌رتاشێك ئاگر بۆ سه‌رتاشین به‌كار ده‌هێنێت
گورگه‌كان وایان زانی نێچیرێكی ئاسانه‌، به‌ڵام له‌به‌رده‌م گامێشه‌كان هه‌ڵاتن
شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌ دوو ئوتۆمبێل ده‌دات
ئه‌ندونیسیا... له‌دوا ساتدا هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی رزگار ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad