English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
پشکنینێکی نوێ لە ھەناسەوە چه‌ند نەخۆشیی دەردەخات
2016-12-26 [11:08 AM]

ZNA - هه‌ولێر



پشکنینێکی نوێ بە رێگایەکی ئاسان پشکنین بۆ ھەناسە دەکات و ھەبوونی ھەریەک لە ١٧ نەخۆشی جیاواز دەسەلمێنێ لە کەسەکەدا، ئەوەش بەپێی ھەواڵی دەیلی تەلەگراف.

٤٠٠ ساڵ پێش زایین، ھیپۆکراتی باوکی زانستی پزیشکیی مۆدێرن، رێنمایی خوێندکارەکانی کردووە کە بۆنی ھەناسەی نەخۆشەکان بکەن و لە نەخۆشییەکانیان بگەڕێن، ئێستا پشکنینێکی نوێ بە رێگایەکی ھاوشێوە ئاسان بەدوای یەک لە ١٧ نەخۆشیدا دەگەڕێ.

لە پشکنینە نوێیەکەدا تیشکی نانۆ ئاراستەی ھەناسەی کەسەکە دەکرێ، کە شیکارییەکی وردی کیمیایی بۆ دەکات و ئەنجامەکەی رووندەکاتەوە.

شەپۆلەکە واژووی ١٧ نەخۆشیی لەسەر ھەناسەی کەسەکە دەناسێتەوە، ھەر لە شێرپەنجەی گورچیلە تاوەکوو نەخۆشیی پارکینسۆن.

ھەناسەی دراوەی مرۆڤ جگە لە ئۆکسجین، دوانۆکسیدی کاربۆن و نایترۆجین، ھەروەھا ١٠٠ جۆر ماددەی کیمیایی دیکەی بە بڕی بچووک تێدایە، لە نەخۆشییەکاندا باڵانسی ئەو ماددانە دەگۆڕێ و بڕەکانیان کەم و زیاددەکات. پشکنینە نوێیەکە بە بەکارھێنانی تیشکی نانۆ ئەو گۆڕانانەی باڵانسی ماددە کیمیاییەکان رووندەکاتەوە.

ئەوانەی پشکنینە نوێیەکەیان داھێناوە دەڵێن ئەگەر کەسێک زۆرتر لە یەک نەخۆشیشی ھەبێ، رێگەچارە نوێیەکە ھەریەکەیان بە جیا دەستنیشاندەکات.

پشکنینەکە تەنیا ٣٠ دۆلاری ئەمریکی تێدەچێ، ئاسانە و کەسەکە ھەراسان ناکات. 

پرۆفیسۆر حوسام حایک، سەرۆکی تیمی توێژینەوە لە پشکنینە نوێیەکە، دەڵێ "بۆمان دەرکەوت چۆن ھەریەک لە ئێمە پەنجەمۆری تایبەت بە خۆی ھەیە، ھەر نەخۆشییەک پەنجەمۆری تایبەتی خۆی لەسەر ھەناسە و پێکھێنەرەکانی ھەیە".

پرۆفیسۆر حایک ھەروەھا دەڵێ "ئێستا ئێمە ئامێرێکمان ھەیە کە پەنجەمۆری ئەو نەخۆشییانە لە ھەناسەدا لێک جیادەکاتەوە، ئەوەش زۆر گرنگ و بایەخدارە".

پێشووتریش ھەوڵ ھەبوون بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکان لە رێگەی پشکنینی ھەناسەوە، بەڵام زۆرتر بۆ یەک نەخۆشیی گەڕاون نەوەک چەندین نەخۆشیی بە یەک پشکنین.
 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 6136جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad