English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ئەو چه‌ند ڕستەیەی پیاوان دڵخۆش دەکات
2016-12-26 [11:23 AM]

ZNA - هه‌ولێر



سەیرنییە کاتێک دەبینیت ئافره‌تێك لەگەڵ ھاوسەرەکەی لەوپەڕی پەیوەندیەکی باش و ئاسوودەدایە لەگەڵ ھاوسەرەکەیدا و لەھەمانکاتدا لەلایەن ھاوسەرەکەیەوە خۆشەویستیەکی زۆری پێدەبەخشرێت، ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ لێھاتوویی ئەو خانمە و چۆنێتی مامەڵەکردنی لەگەڵ ھاوسەرەکەی.

شێوازی مامەڵەکردن و ڕەفتاری ئافره‌تی زیرەک لەگەڵ پیاواندا زۆر ڕۆڵی ھەیە لە پەیوەندی نێوان ئە دوو ھاوسەرە دەکرێت تەنھا لەرێگای چەند وشەیەکەوە یان ڕێپێدانی بۆ ھەندێک کاری گرنگ تەواوی دڵی ھاوسەرەکەی بەدەستبھێنێت و دڵخۆشی بکات، چونکە دڵخۆشبوونی ئەو دڵخۆشبوونی تۆشە.

١-لەگەڵ ھاوڕێیانتدا بچۆرە دەرەوە، ئەمە ڕستەیەکی زۆر دڵخۆشکەرە بۆ پیاوان، چونکە پێویستی بەوە ھەیە چێژ لە ھەندێک باس و چالاکی ببینێت لەگەڵ ھاورێیانیدا، ناکرێت چوونە دەرەوە لەگەڵ ھاوڕێکانی لێ قەدەغە بکەیت، چونکە ڕاستە ناتوانێت وەک پێشتر بە ئازادی ھەموو کات بچێتە دەرەوە، بەڵام دەکرێت ھەفتەی جارێک ھەندێک چالاکی لەگەڵ ھاوڕێیانی ئەنجامبدات، ئەگەر ئارەزووشی لێنەبوو تۆ ھانی بدە و پێی بڵێ.

٢-من متمانەم پێتە، یەکێکە لەو ڕستانەی پیاوان دڵخۆش دەکات و ھەستی ئارامی بوونی پێدەبەخشێت و ئاسوودەی دەکات کاتێک ھەست دەکات ھاوسەرەکەی متمانەی پێیەتی، لەبەرامبەردا ھەوڵدەدات باشتر بێت و لەئاست متمانەی ئەودابێت.

٣-تۆ باشترین و گرنگترین کەسی بۆ من، بیستنی ئەم ڕستەیە کاریگەری ئیجابی دەبێت لەسەر ئەو پیاوە و ئاسوودەی دەکات، ھەوڵدەدات ھەنگاوی باشتر بنێت لەپێناو تۆدا، دەیەوێت ئاسوودەت بکات.

٤-دایکت یان باوکت قسەکەی دروستە و ڕاستدەکات، ھەرچیەک ھەبێت باش یان خراپ زۆر گرنگە ھاوسەرەکەت دڵخۆشبکەیت بە پشتیوانی کردنی خێزانەکەی و وەسفکردنیان، بەم شێوەیە پیاوان زیاتر ئاسوودە دەبن و ڕێزی  زیاتری ھاوسەرەکەی دەگرێت.

٥-منیش ئارەزووی تۆپی پێ دەکەن یان ئەو شتەی کە پێی خۆشە، مەرجنیە وابێت تۆش ئارەزووی بکەیت بەڵام تەنھا بە وتنی ئەو ڕستەیە ھەست بە ئاسوودەی دەکات ئارام دەبێتەوە.

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 670جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
ئەرجەنتین..بۆ تۆماركردنی ریكۆردێك، 2000 كەس لەسەر ئاو پاڵكەوتوون
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad