English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
بارینی بەفر له گەورەترین بیابانی جیهان
2016-12-26 [08:14 AM]

ZNA- هەولێر


 

لەوانەیه بیرکردنەوه له بارینی بەفر له ئەفریقا بۆ زۆر کەس ئاسان نەبێت، بەڵام ئەم بیرکردنەوەیه راست نییه. لوتکەی کلیمانجارۆ بەردەوام سپی‌پۆشه، بەڵام جگه له ئەم نموونەیه و چەند شونێکی وەک چیاکانی ئەتڵەس له مەراکیش و ئەلجەزائیر یان چەند شوێنێک له ئەفریقای باشوور و لێسۆتۆ، بارینی بەفر لەم ناوچەیه شتێکی زۆر دەگمەن بیت.

 

لەم هەفتەیەدا له نزیک "عەین سەفرا" له باکووری رۆژئاوای ئەلجزائیر، لمه سوورەکانی لێواری سەحرا سپی‌پۆش بوو. وێنەی مانگی دەستکردی ئەمەریکایی "لێندست7" لەم سەحرایه، وێنایەکی دڵگیر لەم سروشته نیشان دەدات.

 

عەین سەفرا کەوتۆته بازنەی "چیاکانی ئەتڵەسی سەحرایی"؛ ریزه کێوێک که سنووری باکووری سەحرا پێک دێنێت. پلەی ئەم ناوچەیه له هاوین ٣٧پلەیه و له زستانیشدا تەنیا چەند پلەیەک سەرووی سفره. جگه لەوه، هەوا لەم ناوچەیه زۆر وشکه و زۆر به دەگمەن باران دەباریت و بەفریش به هیچ شێوەیەک ناباریت.

 

بەم هۆیەشەوه، جێگەی سەرسوڕمان نییه له ٣٧ساڵی رابردوو تاکو ئێستا بەفری لێ‌نەباریوه. به گوتەی دانیشتوانی ناوچەکەش ئەمەش به هەڵکەوت نەبووه و له ١٨ی شوباتی ساڵی١٩٧٩ تۆفانێکی بەفر تەنیا بۆ نیو سەعات هاتووه. بەڵام له هەفتەی رابردوو ئەم وێنەیه رۆژێک بەردەوام بووه.

 

بەفر لەو گەورەترین بیابانەی جیهان ئەگەر چی به دەگمەن دەباریت، بەڵام بەتەواوی نامومکین نییه. بۆ نموونه بارین بەفر له سەرەتای ساڵی٢٠٠٥ له غەرادیه له ٨٠٠کیلۆمەتری باشووری ئەلجەزیره. له ساڵی٢٠١٢ش له ٢٤٠کیلۆمەتری باشووری عین سەفرا له پارێزگای "بەشار"ی ئەلجەزائیر.

 

سەرچاوه: dw-world





ئەم هەواڵە 907جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
ئەرجەنتین..بۆ تۆماركردنی ریكۆردێك، 2000 كەس لەسەر ئاو پاڵكەوتوون
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad