English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
کارگەی دروست کردنی کاتیوشای داعش دەستی بەسەر داگیرا
2016-12-27 [09:18 AM]

ZNA - ھەولێر


دەزگای ھەواڵگری دژە تیرۆری عێراق دەست بەسەر کارگەی دروستکردنی کاتیوشا و مادەی جۆراوجۆری کیمیایی داعشدا  دادەگرێت.

عەبدولوەھاب عەزیز ئەفسەر لە دژە تیرۆری عێراق بە K24 گوت: " دەستمان بەسەر کارگەی دروستکردنی کاتیوشا و مادەی جۆراوجۆری کیمیایی داعشدا  داگرتووە ویەکێک لەو پارچە ئاسنانەی لە کارگەکە دروستکراوە لەکاتی تەقاندنی ھاوەن بەکاریان ھێناوە، ھەروەھا یەکێکی دیکە لەمادەکان سیفۆڕە کە لە کارگەکە دروستکراوە".

عەمید ھیشام ئەفسەر لە ھەواڵگری دژە تیرۆری عێراق رایگەیاند: "لە کاتی رزگارکردنی ھەندێ لە گەڕەکەکان، لە لایەن دەزگای دژە تیرۆری عێراقەوە دەست بەسەر مووشەک داگیرا، مووشەکەکان لە جۆری ١٢٠ و ملیمین، موشەکەکە لە سێ بەش پێکھاتون، لە کاتی ھاوێشتنیدا زیان دەگەیەنن، دەستمان بەسەر زیاتر لە ھەزار و ٥٠٠ موشەک و ھاوەندا گرتووە و ئەمە جگە دەستبەسەرداگرتنی پێداویستییەکانی دیکەی داعش وەک جلوبەرگ و خواردنەوەی کحولی".

 





ئەم هەواڵە 4252جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
ئەرجەنتین..بۆ تۆماركردنی ریكۆردێك، 2000 كەس لەسەر ئاو پاڵكەوتوون
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad