English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
كچه‌ رۆژنامه‌نووسێك له‌لایه‌ن هێزێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ فڕێنرا
2016-12-27 [11:12 AM]

ZNA- هه‌ولێڕ


رۆژنامه‌وان و چالاكوانانی عێراقی رایانگه‌یاند ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ رۆژنامه‌نووسێكی عێراقی به‌ ناوی(ئه‌فراح شه‌وقی) له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌ شاری به‌غدا له‌ لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه‌ رفێنراوه‌،به‌ڵام هێشتا له‌و باره‌وه‌ هه‌واڵی جیاواز بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ وتارێكی له‌سه‌ر پێگه‌ی ئینته‌رنێت بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ره‌خنه‌ی له‌ دیارده‌ی چه‌كهه‌ڵگرتن و میلیشیا چه‌كدارییه‌كان و رووداوی هێرشكردنه‌ سه‌ر به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌یه‌ك له‌ ناسریه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكه‌وه‌  گرتووه‌،دوای چه‌ند كاتژمێرێك چوونه‌ته‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و رفاندوویانه‌.

ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ عیراقییه‌ وه‌ك په‌یامنێر و نووسه‌ر له‌ چه‌ندین كه‌نالی عێراقی و عه‌ره‌بی وه‌ك(شه‌رقولئه‌وسه‌تی له‌نده‌نی) و چه‌ند كه‌ناڵ و ده‌زگایه‌كی دیكه‌ی ناوخۆیی عێراقی كاریكردووه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ رۆژنامه‌نووس (عوسمان شه‌لشه‌ل) رایگه‌یاند" ئه‌و كچه‌ رۆژنامه‌نووسه‌ دره‌نگانی شه‌وی رابردوو له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ گه‌ڕه‌كی سه‌یدیه‌ی شاری به‌غدا رفێنراوه‌ و تا ئێستا دیارنییه‌ ئه‌و لایه‌نه‌ كێیه‌ ده‌ستی له‌ ڕفاندنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌دا هه‌یه‌ و به‌ چ هۆكارێك رفاندوویانه‌".





ئەم هەواڵە 3442جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
ئەرجەنتین..بۆ تۆماركردنی ریكۆردێك، 2000 كەس لەسەر ئاو پاڵكەوتوون
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad