English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
نیشانەکانى دڵەڕاوکێى درێژخایەن
2016-12-27 [12:34 PM]

ZNA - هه‌ولێر



دڵەڕاوکێی درێژخایەن جیاوازە لەدڵەڕاوکێی ئاسایی چونکە لەوانەیە کاریگەری لەسەر چالاکییەکانی ڕۆژانەدا ھەبێت، ھەروەھا لەسەر ژیانی خێزانی و لەسەر کار و ڕۆڵی خوێندنیش دەکات.

ئەوە لەکاتێکدایە کە دڵەڕاوکێی ئاسایی لەوانەیە کات و کات دروستبێت لەکاتی تووشبوونی کەسەکان دۆخێکی قورسەوە، بۆیە دڵەڕاوکێی درێژخایەن کە زۆرجار ئاماژەی پێدەدرێت بەوەی کە تێکچوونی دڵەڕاوکێی گشتیە و ھۆکارەکانیشی دەگەڕێنەوە بۆ زیادەڕۆیی لەترس لەو گرفتانەی کە پێویست بەو دڵەڕاوکێ زۆرە ناکەن.
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی"تەبیب ئەلعەرەب" لەخوارەوە دیارترین نیشانەکانی دڵەڕاوکێی درێژخایەن دەخەینەڕوو :

دڵەڕاوکێی بەردەوام، ئەگەر دڵەڕاوکێ بەردەوام بوو لەسەر گرفتەکانی ڕۆژانە بەشێوەیەکی ڕۆژانە بۆماوەی شەش مانگ یان زیاتر ئەوا لەو کاتەدا دەبێتە دڵەڕاوکێی درێژخایەن یان تێکچوونی دڵەڕاوکێی گشتی، کەزۆرجار پەیوەستە بەتەندروستی یان پارە یان گرفتە پیشەییەکان یان گرفتی خێزانی، وە زۆرجار نەخۆشەکە خۆی دەزانێت کە زیادەڕۆیی کردووە لەھەڵسەنگاندنی گرفتەکانی بەڵام ناتوانێت واز لەترسەکانی بھێنێت.

قورسی دەروونی، ئەو کەسانەی کە تووشی نەخۆشی دڵەڕاوکێی درێژخایەن بوون تووشی قورسی لەوردبوونەوە یان بڕیاردان دەبنەوە، چونکە ئەوان زیاتر سەرقاڵن بەدڵەڕاوکێ زۆرەکەیانەوە و ناتوانن پشوو بدەن لەزۆر دۆخدا وە بەئاسانی دەتوانرێت ھێندەی تر بقۆزرێنەوە و زیاتر بترسێنرێن بەھۆی ئەوەی کە ھەست بەماندوویی دەکەن، ھەروەھا دەناڵێنن بەخەمۆکییەوە و ئەستەم دەتوانن بخەون یان لەخەو ھەستن لەکاتەکانی شەودا، لەوانەشە زۆر تووڕە و بەرگریکەر بن لەبەر ئەوەی ئەوان ھەست بەوە دەکەن کە لەسەر لێواری نەماندان بەبەردەوامی ، ھەندێک کەسی تر ھەن کە ھەستی دڵەڕاوکێی بۆخۆیان دروستدەکەن لەئەنجامی بیرکردنەوەیان دەربارەی ئەوەی کەلەداھاتوودا چاوەڕێیان دەکات.

ئاسەوارە جەستەییەکان، ترسەکان لەوانەیە ھەندێک نیشانەی جەستەیی وەک تەنگی لە ماسولکەکان، ئازاری پشت، مل یان سەرئێشە، ئەوەش بەپێی ماڵپەڕی"NetDoctor"، لەوانەشە کەسەکە ئاستەنگی لەقوتدان یان ھەستکردن بەبوونی پارچەیەک لەقوڕگیدا، لەرزین، تەزووپێدا ڕۆشتن، ئارەقکردنەوە، ھێڵنجدان، گێژبوون یان قورسی لەھەناسەدان. ھەروەھا ھەندێک لەنەخۆشەکانی دڵەڕاوکێی درێژخایەن لەوانەیە ھەست بە سڕبوون یان ئازاری قۆڵ و ناوچەی تری لەشیان بکەن، لەگەڵ ھەندێک نیشانەی تری وەک خێرا لێدانی دڵ کە دەبێتە ھۆی ئەوەی کە ھەست بەتووشبوونیان بە جەڵتە لەلادروستبکات، ھەروەھا دڵەڕاوکێی درێژخایەن لەوانەیە ببێتە ھۆی تووشبوون بەتێکچوونی جەستەیی تری وەک گرفتەکانی کۆئەندامی ھەرس یان گەدە، مایۆ کلینیک ئەوە ڕووندەکاتەوە کە ئەو کەسانەی کە بەدڵەڕاوکێی درێژخایەنەوە دەناڵێنن لەوانەیە خوویەکی تووڕەیی خۆنەویستانەیان تێدا دروست بێت لەلایەن گازگرتن لەخۆیان یان لەکاتی پێگەیەکی تووڕەدا.

کۆمەڵێک نیشانەی گشتی باو، تێکچوونی دڵەڕاوکێی درێژخایەن زۆرجار بەتەنھا دروست نابێت، بەوانەیە خەمۆکی، ئالوودە بوون بەماددەی ھۆشبەر و کحول کە ئەوانەش لەوانەیە ببنە ھۆی دروستبوونی چەند نیشانەیەکی نوێ یان تێکەڵبوون لەگەڵ ئەو دۆخانەی کە ھەن لەکەسەکەدا، ھەروەھا ماددەی کافاین و نیکۆتین کاریگەرییان لەسەری دڵەڕاوکێی درێژخایەن دەبێت و لەوانەشە دۆخی دەروونی و تەندروستی خراپتر بن لەو کەسەدا کەتووشی دڵەڕاوکێی درێژخایەن دەبێتەوە.

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 6988جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شا سه‌لما به‌ قاوه‌ی عه‌ره‌بی پێشوازی له‌ تره‌مپ ده‌كات
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad