English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
‎هــــەڕەشــەکانــی پـەکـەکـە لــە پـای چـی؟!
2016-12-27 [01:41 AM]

نووسینی: دڵشاد مەولود


 

‎پەکەکە لەمەڕ پرسی چۆڵکردنیان لە شەنگال لێدوانی جیا جیا دەدات و هەڕەشە لە پارتی دەکات، لەپێش هەموو شتێک پێمان وایە نەک پارتی  بگرە خەڵکی کوردستانی باشوور بە تێکڕایی زۆر رێزیان لە پەکەکە ناوە، بەڵام وای لێهاتووە پێشتر میوان بوون ئێستا خۆتان بە ساحێب ماڵ دەزانن و به‌ هه‌موو عه‌قڵى كرێگرته‌ى ئه‌م و ئه‌ويشتانه‌وه‌ ده‌تانه‌وێت ماڵ له‌ ماڵه‌خۆ حه‌رام بكه‌ن و سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش هێشتا ئه‌وه‌ ئێوه‌ن هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كه‌ن؟

‎جارێ ئەوە بەسە کە ئێوە بزانن مادام ئێمە جلی کوردی لەبەر دەکەین ئەوە بە کوردیش دەدوێين و بێ هیچ دوو دڵیه‌کیش لە بڵندترین ئاستی دونیا نکۆڵیمان لە کوردبوونمان نەکردووە و به‌ ئاشكرا داواى مافى ره‌واى كورد و ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى كوردستانمان كردووه‌.

‎نەک وەکو ئێوە کە زۆربەی سەرکردەکانتان هەر کوردی نازانن. چی بگات بەوەی خه‌باتتان لە پێناو کوردایەتی بێت. ئەرێ پێمان ناڵێن هاوسەرۆکەکانی هادەپە چیان بەسەر هات؟ یا سەری ئەوانیشتان خوارد؟ 

‎ئێوە خۆتان باش دەزانن جه‌نابى سه‌رۆك بارزانی رازی نیە خوێنی کورد بەدەستی کورد بڕژێت و ته‌حريم و ته‌جريمى شه‌ڕى ناوخۆى كردووه‌ و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مايه‌ش ئێوه‌ ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌تان هێناوه‌ كه‌ پێ له‌ به‌ڕه‌ى خۆتان زۆرتر درێژ بكه‌ن، ئەگەرنا لە شەنگال بایی یک مەفرەزە بوون کە ئێوەیان ره‌وانەی سوریا کردبايه‌وه‌.

‎ئێرە هه‌رێمى كوردستانه‌ و زەمانی ئەوە نەما خەڵک بە درووشم وکردەوەی بۆش و پڕوپاگه‌نده‌كانتان هەڵخه‌ڵه‌تێت، چونکە هێزێک کردەوەیەکی ئیجابی نەبێت لەماوه‌ی خەباتی زياتر له‌ سى ساڵييدا هه‌ر دارده‌ستى ئه‌م و ئه‌و بووبێت و خوێنى هه‌زاران رۆڵه‌ى كوردستانى له‌ پێناو مه‌رامى ده‌زگا هه‌واڵگرييه‌كانى ناوچه‌كه‌ رێشتبێت و ئێستا دواى ئه‌و هه‌موو خوێنڕشتنه‌ هاتبێته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان و مافى ره‌واى خه‌ڵكى كوردستان بۆ دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێكى نه‌ته‌وه‌يى كه‌ هه‌موو پێكهاته‌ و ئاينه‌كان له‌ سايه‌يدا بحه‌سێنه‌وه‌ به‌ دواكه‌وتوويى و خێڵگه‌رايى و پيلانى ئيمپرياليزمى بزانێت، هه‌رگيز نابێته‌ ئه‌و هێزه‌ى خه‌ڵك جارێكى ديكه‌ متمانه‌ى پێ بكاته‌وه‌ و بڕواى پێ بكات.

‎سه‌يره‌ هێزێكى وابه‌سته‌ و دابه‌سته‌ى سياسه‌تى داگيركارانى كوردستان له‌ ئه‌مڕۆدا جورئه‌تى ئه‌وه‌ بكات باسى داگيركردنى سه‌رى بڵند و وێستگه‌ى سه‌ره‌كى سياسه‌تى ديپلۆماتى كورد له‌ ناوچه‌كه‌ و جيهان بكات و به‌ خۆشى بڵێت كورد و له‌ كاتێكدا هه‌موو دنيا ده‌زانێت په‌كه‌كه‌ له‌ هه‌موو ته‌مه‌نى سياسى و سه‌ربازى خۆيدا نه‌يتوانيوه‌ بستێك له‌ خاكى باكوورى كوردستان رزگار بكات و هه‌ر به‌ قه‌رز و له‌سه‌ر گيرفانى ده‌زگا هه‌واڵگرييه‌كانى ناوچه‌كه‌ ژياوه‌ و خه‌ڵكى به‌شمه‌ينه‌تى پارچه‌كانى ديكه‌ى كوردستانى كردووه‌ته‌ سوتماكى ئه‌و شه‌ڕه‌ بێ ئامانه‌ى كه‌ چاره‌نووسى ديار نييه‌ و له‌ سه‌ربه‌خۆييه‌وه‌ بچووكى كردووه‌ته‌وه‌ بۆ درووستكردنى ئيداره‌يه‌كى خه‌ياڵى كه‌ ته‌نيا له‌ مێشكى ئۆجه‌لاندا بوونى هه‌يه‌ و له‌ واقيعدا هه‌رگيز ئه‌رزشى جێبه‌جێبوونى نييه‌.





ئەم هەواڵە 1738جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سه‌یر بكه‌ دۆناڵد ترامپ له‌ زۆرانبازیدا چ لێدانێك ده‌خوات
هندستان...سه‌رتاشێك ئاگر بۆ سه‌رتاشین به‌كار ده‌هێنێت
گورگه‌كان وایان زانی نێچیرێكی ئاسانه‌، به‌ڵام له‌به‌رده‌م گامێشه‌كان هه‌ڵاتن
شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌ دوو ئوتۆمبێل ده‌دات
ئه‌ندونیسیا... له‌دوا ساتدا هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی رزگار ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad