English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرۆژەی نوێی بەھمەن قوبادی بۆ منداڵانی کوردە
2016-12-28 [12:51 PM]

تاران - ZNA


بەھمەن قوبادی، پرۆژەی نوێی بە ناوی "منداڵانی ھەتاو" پێشکه‌ش به منداڵانی کورد له شوێنه جۆراوجۆره‌کانی کوردستان کرد.

 

کۆمپانی "مژ فیلم" به به‌رپرسیاریی سینه‌ماکاریی کورد بەھمەن قوبادی پرۆژەیەکی نوێی بۆ یارمەتی منداڵانی کورد بە ناوی "منداڵانی ھەتاو" رێکخستووە، لە چوارەچێوەی ئەم پرۆژەیەدا زیاتر لە 240 جۆر ھۆنراوە و چیرۆک و شیعری کوردیی بۆ منداڵان بەرھەمھاتووە کە بێبەرامبەر بە سەر منداڵاندا دابەشدەکرێت.

 

قوبادی، ئاماژەی پێکردووە بە ھۆی کەمبوونی بابەتی شیعر و چیرۆکی تایبەت بە منداڵان بە زمانی کوردیی بڕیاریداوە گروپێک بۆ کۆکردنەوە و بەرھەمھێنانی ھۆنراوە و چیرۆکی شادی منداڵان پێکبھێنێت و کۆمەڵێک بابەت بۆ منداڵان بەرھەمبێنێ.

 

ئەم گروپە چەندین کەسی بەتوانای شاعیر، نووسەر، دەرووناسی، وەرگێر و شارەزای موزیکی لەخۆگرتووە کە ھەموویان لە لایەن بەھمەن قوبادییەوە ھەڵبژێردروان، دواتر دەستیان بە بەرھەمھێنان کردووە کە تا ئێستا ئەم بەرھەمانەی ئامادەیان کردووە زۆرتر لە 120 ھۆنراوە و 120 چیرۆکی تایبەت بە منداڵان کە بابەتی پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی تێیدا رێکخستراوە و بە شێوەی گۆڕانی و بابەتی شاد له‌گه‌ڵ موزیک ئامادە کراوە.

 

ئەم پرۆژەیە تەنیا ئەم 240 بەرھەمە لە خۆ ناگرێت و لە داھاتوودا چەندین پاکەیجی دیکه لە درێژەی ئەو ئامانجانەمان ئامادە و بڵاودەکرێته‌وه.

 

یەکێک لە ئامانجەکانی ئەم پرۆژەیە پێکھێنانی باروودۆخێکی شاد لە دەروونی منداڵانی کورد و گەڕانەوەیان بۆ دونیای منداڵی خۆیانە، بەتایبەت بۆ ئەو منداڵانەی لە ناوچە جەنگییەکان و ھەژارنشینەکان (ئەم گوند و ناوچانەی دوورن لە خزمەتگوزاری) دەژین.

 

 

بەھەمەن قوبادی  روونیکردەوە: داوا لە ھەموو ئەو کەسانە دەکەم کە لە ھەر پلە و پۆست و پیشەیەکدا خزمەت دەکەن بەتایبەت ئەو کەسانەی لە گوندە دوورەکان مامۆستا و یا پزیشک و یا خود بە ھەر ناونیشانیکی دیکه‌ن ... و ھەروەھا ئەو کەسانەی لە کەمپەکان لەگەڵ ئاوارەکان پەیوەندییان ھەیە و خزمەتگوزارییان پێشکەش دەکەن لەم پرۆژەیەدا بەشداربن و بۆ بەڵاوکردنەوەی ئەم بەرھەمانە بە ھەر شێوەیەک کە بۆیان گونجاوە یارمەتی بدەن و کۆپی بکەن و بەدەست منداڵانی بگەیەنن.

 

سینه‌ماکاریی کورد بەھمەن قوبادی له کۆتاییدا گوتی "دەستی ھەموویان ماچ دەکەم و مایەی خۆشحاڵیمە".

 

ئەم پرۆژەیە بە بێ پشتگیریی مادی یا مەعنەویی ھیچ لایەنێکی کەرتی تایبەت و حکوومی تا ئێستا لەسەر ئەرکی بەھمەن قوبادی  بەڕێوەچووە و بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن لەتۆڕە کۆمەڵایەتییه‌کانی فەیسبوک و ئینستاگرام بە ناوی بەھمەن قوبادی و یا لە ماڵپەڕی www.mindalan.com بکەن.

 

ئەو کۆمەڵە بەرھەمەی کە ئاماژەی پێکرا لە ماڵپەری تایبەت بە "منداڵانی ھەتاو"  بە ناو و نیشانی www.mindalan.com و لە پەیجە فەرمییەکانی بەھمەن قوبادی لە سۆشیال میدیا (فەیسبووک، ئینستاگرام، تێلێگرام) ھەر ھەفتە (5 گۆرانی و 5 چیرۆک) بڵاودەبێتەوە کە ھەموو میدیایەک و ھەر کەسێک بە بێ بەرامبەر دەتوانێت داونلۆدی بکات و دوبارە بە ھەر شێوەیەک بینراو، بیستراو و یا چاپکراو بڵاوی بکاتەوە، بۆ پەیوەندی کردن لەگەڵ بەڕێوەبەرانی پرۆژەی "منداڵانی ھەتاو" خاتوو "گوڵریز ئێحتیاتی" و خاتوو "روناک فەرەجی" دەتوانن پەیوەندیی بە ئادرێس ئیمەیلی mindalani.hataw@gmail.com بکەن.

 

مەنسوور جیهانی





ئەم هەواڵە 4210جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad