English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
چه‌ند خۆراکێك لە وەرزی زستان لەشت گەرم ده‌كاته‌وه‌
2016-12-28 [03:55 AM]

ZNA - هه‌ولێر



کۆمەڵێک پزیشک لە ماڵپەڕی بۆڵدسکای ئاماژە بە شەش خۆراک دەکەن کە پێویستە لە وەرزی زستاندا بخورێن بۆ ئەوەی سیستەمی بەرگری لەش بەھێز بکەن و ئەندامەکانی ناوەوەی لەش بەگەرمی بھێڵنەوە.

 میوەکان باشترین خۆراکن بۆ لەشی مرۆڤ چونکە ڕێژەیەکی تەواو لە ڤیتامینەکان و کانزاکان بۆ لەش دابین دەکەن بۆیە پێویستە لە ھەموو وەرزەکانی ساڵ میوەکان بەکاربھێندرێن. بەڵام لە وەرزی زستاندا پێویستە زیاتر گرنگی بەخواردنی میوەکان بدرێت چونکە میوەکان ئەندامەکانی ناوەوەی لەش بە تەڕی دەھێڵنەوە و ھەروەھا سیستەمی بەرگری لەش بەھێزدەکەن دژی ئەو نەخۆشیانەی کە بەھۆی بەکتریاوە لەزستاندا توشیان دەبین. 


١. ھەنار:- پێکھاتە سروشتییەکانی شەربەتی ھەنار یان ئاوی ھەنار سیستەمی بەرگری لەش بەھێزدەکەن و لەش لە نەخۆشی کۆکە دەپارێزن کە بەھۆی بەکتریاوە لەوەرزی زستان توشی دەبین.


٢. سێو :- سێو سیستەمی بەرگری لەش بەھێزدەکات و ئەندامەکانی ناوەوەی لەش بە تەڕی دەھێڵێتەوە. ھەروەھا، سێو دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان کە زۆر پێویستن بۆ تەندروستی لەش لە وەرزی زستاندا.


٣. ھەرمێ :- خواردنی ھەرمی لەوەرزی سەرمای زستاندا ئەندامەکانی ناوەوەی جەستە گەرمدەکاتەوە. ھەروەھا، ھەرمێ دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان کە پێویستن بۆ ئەوەی لەش بەشێوەیەکی باش فرمانەکانی جێبەجێبکات.


٤. سندی :- سندی بڕێکی کەم کالۆری تیادایە و بڕێکی زۆر پێکھاتەی دژەئۆکسانی تیادایە کە زۆر بەسودە بۆ تەندروستی لەش.


٥. پرتەقاڵ :- لەوەرزی سەرمای زستاندا، بەھۆی بوونی ترشەکان و ڤیتامین C تیایدا، پرتەقاڵ بە یەکێک لە باشترین خۆراکەکان دادەندرێت بۆ تەڕکردنەوەی ئەندامەکانی ناوەوەی لەش و  بەھێزکردنی کەسەکە لە وەرزی زستاندا.


٦. کێوی :- کێوی بە یەکێک لە باشترین سەرچاوەکانی دابینکردنی ڕیشاڵەکان دادەندرێت. ھەروەھا، کۆمەڵێک پێکھاتەی خۆراکی تری تیادایە، وەک ڤیتامین C و پۆتاسیۆم کە جگە لە بەھێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش، ئەندامەکانی ناوەوەی لەش بەگەرمی دەھێڵێتەوە و وزە دەبەخشێت بەکەسەکە.





ئەم هەواڵە 5428جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad