English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ئازاری ددانەکانت چارەسەربکە بە شێوازێکی سروشتی
2016-12-28 [04:01 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئازار بەگشتی ناخۆشە و کەسی تووشبوو بێزاردەکات بەڵام ئازاری ددان دوو ھێندە بێزارکەرە و ڕێگری لە خواردنیشت دەکات، رەنگە ھەندێک جار زۆر بەتین بێت ئازارەکەی و ھەندێک جار کەم بێت، بەڵام بۆ ئەوەی چارەسەری ئازاری ددان بکەیت دەتوانیت دوور لە بەکارھێنانی ماددەی کیمیای و زیانبەخش ئەم ئاوێتە سروشتیانە بەکاربھێنیت، پێش سەردانکردنی پزیشک بۆ ئەوەی لایەنی کەم کەمێک ئازارەکە بشکێنیت.

بەکارھێنانی خەیار بۆ ئازاری ددان زۆر بەسودە، دەکرێت پارچەیەک خەیاری بچوک بخەیتە سەر شوێنی ئازارەکە و زوو زوو پارچە خەیارەکە نوێ بکەیتەوە، لەماوەیەکی کورتدا ئازارەکەی نامێنێت.

بەکارھێنانی نەعنای وشک و سیری عەجەم یان ئاو و خوێ، کە باشترین چارەسەرن بۆ ھەوکردنی پوک و ددان یاخود دەرکەوتنی بڵق و ھەڵئاوسانی پوک، بە دانانی کەمێک نەعنای وشک یان سیری عەجەم بۆ شوێنی ئازارەکە لەگەڵ دووبارە کردنەوەی بەردەوام لە رۆژێکدا، دواتر وەردانی ئاو خوێ لە دەم و ددان.

مێخەک یەکێکە لە باشترین چارەسەرە رووەکیەکان بۆ ئازاری ددان، جگە لەوەی بۆنێکی خۆشی ھەیە و دەتوانیت بیخەیتە سەر شوێنی ئازارەکە و بە ماوەیەکی کەم ئازارەکەی لەناو دەبات.

سیر پێکھاتەیەکی بەھێزە بۆ چارەسەری زۆر نەخۆشی، یەک لەو نەخۆشیانە ئازاری ددان و پوکە کە یارمەتیدەرێکی بەھێزە بۆ چارەسەرکردنی، دەتوانیت بەتەنیا یان لەگەڵ مێخەک یان خوێ و ئاو بەکاربھێنیت.
 
بەکارھێنانی بیبەری وشکراو بۆ ئازاری ددان چونکە برێکی زۆر ماددەی "کرکمین" تێدایە، دەتوانیت کەوچکێکی بچوک بیبەری وشکی ھارراو لەگەڵ ئاوی گەرم تێکەڵ بکە و دواتر بیدە لە جێگەی مەبەست بە لۆکە. 

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 6871جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شا سه‌لما به‌ قاوه‌ی عه‌ره‌بی پێشوازی له‌ تره‌مپ ده‌كات
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad