English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
شلک دەبێتە هۆی دابەزینی کێش
2016-12-28 [04:23 AM]

ZNA - هه‌ولێر


بەگوێرەی توێژینەوەكان'' شلیك چەند هێندەی لیمۆی ترش و پرتەقاڵ قیتامین C ى   تێدایە، بەخواردنی 150 گرام شلیك پێویستی یەك ڕۆژی  لەش دابین دەكات، لەهەر 100 گرام 37 كالۆری هەیە كە بۆ كەم كردنەوەی كێش بەسودە. 

دوو سەدە پێش ئێستا ڕووەكناسی ناسراو ( كارل فون لینە ) بە خواردنی شلیك نەخۆشی جومگە ئاوسان كە میزهێن بوو چارەسەر كرد، زیاتر لە 300 ماددەی كارتێكەر و سودەمەند بۆ  تەندروستی مرۆڤ تا ئێستا لە شلیك دا دۆزراوەتەوە.


لەناو شلیك ئەم ماددانە بوونیان هەیە (ماددە ترشەڵۆكەكان، ئەو مادەیەی بۆن بە میوەكە دەبەخشێ‌، ماددەی ئاسن، لینجاو، كالسیۆم، پۆتاسیۆم، فۆسفۆر، و چەندین ماددەی دیكە..)، شیرینی شلیك ئارەزووی خواردن زیاد دەكات و سودەمەندە بۆ سیستەمی هەرس كردن، كە بە بەرگێكی لینج داپۆشراوە كە گەدە پاك دەكاتەوە و پلەی گەرمی دادەبەزێنێت و دژی سكچوونە و سارێژی برینەكان دەكات، پزیشكەكان هۆشداری دەدەن كە بە شلیك ددان بشۆردرێت و پاشان هەمووی بە ئاو پاك بكرێتەوە، پووك بەهێز دەكات و ڕێگری دەكات لە كلۆربوونی ددانەكان.

گەڵای شلیك دەرمانی گیایی یە و پێست پاراو دەكات، ئاوی شلیكی تازە لە شەواندا بدرێت لە دەم و چاو تا بەیانی پێوەی بێت بۆ نەهێشتنی زیپكەی دەموچاو بەسودە، بەهێواشی  دوو تا سێ‌ جار پلە بە پلە پێی تەڕ بكرێت.

 سەرنج بدە، شلیك  5 كاتژمێر دوای لێكردنەوەی لە قەدەكەی بۆن و كاریگەریەكەی كەم دەبێتەوە. شلیكی بچووك ناوەڕۆكەكەی لە شلیكی گەورە چاكترە لەڕووی تەندروستی یەوە.
 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 3205جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سه‌یر بكه‌ دۆناڵد ترامپ له‌ زۆرانبازیدا چ لێدانێك ده‌خوات
هندستان...سه‌رتاشێك ئاگر بۆ سه‌رتاشین به‌كار ده‌هێنێت
گورگه‌كان وایان زانی نێچیرێكی ئاسانه‌، به‌ڵام له‌به‌رده‌م گامێشه‌كان هه‌ڵاتن
شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌ دوو ئوتۆمبێل ده‌دات
ئه‌ندونیسیا... له‌دوا ساتدا هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی رزگار ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad