English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
پێشبینی زانستی: خاكی ژاپۆن و ئه‌مه‌ریكای باكور له‌گه‌ڵ رووسیا تێكه‌ڵ ده‌بن
2016-12-29 [07:19 AM]

ZNA - هه‌ولێر


زانایانی توێكڵی زه‌وی له‌ شاری ئیركۆتسك له‌ سێبیریا گه‌یشتنه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ سیبیریا و ئه‌مه‌ریكای باكور به‌یه‌ك ده‌گه‌ن و كیشوه‌رێكی نوێ پێك ده‌هێنن، هه‌روه‌ها دوورگه‌كانی ژاپۆنیش له‌گه‌ڵ ئه‌و زه‌ویانه‌ی سه‌ر به‌ روسیان، تێكه‌ڵ ده‌بن.

زانایان ده‌ڵێن، زه‌ویه‌كانی سێبیریا به‌سه‌كۆیه‌كی كۆن داده‌نرێت و له‌و به‌ردانه‌ پێكدێت كه‌ بۆ سه‌رده‌می كامبری ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، به‌ر له‌ ملیار ساڵ له‌گه‌ڵ سه‌كۆی ئه‌مه‌ریكای باكور تێكه‌ڵ بووه‌، كه‌ رووبه‌ری گشتی هه‌ردوو سه‌كۆكه‌ خۆی له‌ 25 ملیۆن كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ ده‌دات.

به‌ر له‌ 600 ملیۆن ساڵ گۆی زه‌وی درزێكی جیۆلۆجی گه‌وره‌ی بۆ دروست بوو، به‌هۆیه‌وه‌ ئوقیانوسی كۆنی ئاسیا " Paleoasian" دورست بوو كه‌ ورده‌ورده‌ په‌ره‌ی سه‌ند له‌ ئه‌نجامدا ئه‌و كیشوه‌رانه‌ی ئێستای لێ په‌یدا بووه‌.

ئه‌ندامی نێرده‌ له‌ ئه‌كادیمیای زانستی روسی، دیمتری گلادكۆتچۆب وتی، نمونه‌یه‌كی كۆمپیوته‌ری وای كرد، پێشبینی جوڵه‌ی كیشوه‌ره‌كان بكه‌ین و دواتر له‌ ئایینده‌یه‌كی دووری جیۆلۆجیدا له‌ یه‌كتر دوور بكه‌ونه‌وه‌.

ئه‌و نمونه‌یه‌ی كۆمپیوته‌ری به‌ناونیشانی "250 ملیۆن ساڵی داهاتوو" سه‌كۆی سیبیریا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و له‌ سه‌كۆی ئه‌مه‌ریكای باكور نزیك ده‌بێته‌وه‌، له‌ ئه‌نجامدا كیشوه‌رێكی یه‌كگرتوو دروست ده‌بێت، به‌ڵام دوای 30 ملیۆن ساڵی داهاتوو ژاپۆن له‌گه‌ڵ خاكی روسیای ئێستا تێكه‌ڵ ده‌بێت.

 

rt





ئەم هەواڵە 15625جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad