English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره ‌جوانه‌کانی یۆتۆبۆری داهاتی دەبەخشێت
2016-12-31 [08:36 AM]

تاران - ZNA


کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره ‌جوانه‌کانی "یۆتۆبۆری" داهاتی چالاکییه هونه‌رییه‌کانی به‌خشییه‌ نه‌خۆشخانه‌ی "سۆزی ده‌روونی" له ‌شاری سلێمانی.

 

نوێنه‌رانی کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌کانی "یۆتۆبۆری" نه‌خۆشخانه‌ی "سۆزی ده‌رونی"یان له‌ شاری سلێمانی به‌سه‌ر کرده‌وه‌ که‌ تاکه‌ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونییه‌ له‌ عێراقدا، به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕیوه‌به‌ری گشتیی نه‌خۆشخانه‌که‌ بڕی ٥٧٬٢٥٠ (په‌نجاو حه‌وت هه‌زار و دوسه‌د و په‌نجا) کرۆنیان وه‌ک دیاری به‌خشییه‌ ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ که‌ به ‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌که‌ توشی گرفتی چاره‌سه‌رکردن ببویه‌وه‌.

 

ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ له‌ کۆمه‌کی مانگانه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره ‌جوانه‌کانی "یۆتۆبۆری"  ‌و داهاتی چالاکییه‌ هونه‌رییه‌کانی له‌ وڵاتی سوید کۆکراوه‌ته‌.

 

وه‌ک نه‌ریتی هه‌میشه‌یی کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌کانی "یۆتۆبۆری" که ‌له‌ رابردوو کۆمه‌کی نه‌خۆشخانه‌ی "هیوا"ی کردووه‌ له ‌ئایینده‌شدا ئه‌و یارمه‌تییه ‌به‌رده‌وام ده‌بیت و بڕیاره‌ هه‌ر یه‌که‌ له کۆمه‌ڵه‌ی که‌مئه‌ندامان و خانه‌ی بێسه‌رپه‌رشتانیش به‌هه‌مان شیوه‌ هاوکاریی بکرێن.

 

مەنسوور جیهانی





ئەم هەواڵە 928جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سه‌یر بكه‌ دۆناڵد ترامپ له‌ زۆرانبازیدا چ لێدانێك ده‌خوات
هندستان...سه‌رتاشێك ئاگر بۆ سه‌رتاشین به‌كار ده‌هێنێت
گورگه‌كان وایان زانی نێچیرێكی ئاسانه‌، به‌ڵام له‌به‌رده‌م گامێشه‌كان هه‌ڵاتن
شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌ دوو ئوتۆمبێل ده‌دات
ئه‌ندونیسیا... له‌دوا ساتدا هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی رزگار ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad