English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
عەمار کوفی ڤیدیۆ کلیپێکی نوێی بڵاودەکاتەوە
2016-12-31 [10:45 AM]

هەولێر - ZNA


گۆرانیبێژی لاوی کورد و بەشداربووی پرۆگرامی ئەرەب ئایدل، عەمار کوفی، یەکەم ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاوکردەوە.

 

ئەم بەرهەمە بەناوی "مەواقف"ـە و بە زمانی عەرەبی و بەشێوەزاری عێراقی گوتراوە و بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا و لاپەڕەی فەرەمی کوفی لە فەیسبووکدا بڵاوکراوەتەوە.

 

تێکستی گۆرانییەکە فرانس ئەلحەبیب نووسیویەتی و عەلی سابیر ئاوازدانەریەتی و حیسام کامیل کاری موزیکی بۆ کردووە.
 

دەرهێنەری ئەم بەرهەمە هونەرییەی عەمار کوفی، دەرهێنەر سامر حیکمەتە.

 

عەمار کوفی دوای بەشداربوونی لە پرۆگرامی ئەرەب ئایدلی کەناڵی ئێم بی سی، کە بە گرنگترین پرۆگرامی بەهرەمەندان لە جیهانی عەرەبیدا دەناسرێت، توانی بگاتە قۆناغی کۆتایی.

 

کوفی، لەم پرۆگرامەدا بە جلی کوردییەوە، گۆرانی بۆ کوردی گوت و یەکێک لە گۆرانییەکانیش لەبارەی پێشمەرگە بوو.  

 

بەر لە کوفی، گۆرانیبێژی کورد پەرواز حوسێن، بەشداری لەو پرۆگرامەدا کرد و توانی بەهەمان شێوە بگاتە قۆناغی کۆتایی.

 

بۆ بینینی ڤیدیۆ کلیپەکە ئێرە کلیک بکە...

 

 





ئەم هەواڵە 5233جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad