English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
گرنگترین رووداوه‌كانی بۆشاییگه‌ری له‌ 2016
2016-12-31 [02:17 AM]

ZNA - هه‌ولێر


هه‌ر له‌ ناردنی رۆبۆت بۆ سه‌ر مه‌ریخ و ده‌ستكردن به‌ سیسته‌می نه‌خشه‌ی گالیلۆ و روودانی چه‌ندینجار خۆرگیران، ئه‌مه‌ وایكرد ساڵی 2016 ساڵێكی پڕ له‌ رووداوه‌كای بواری بۆشاییگه‌ری بێت.

مانگی شوبات مانگی ده‌ستكردی " Sentinel3A" بۆ بۆشایی نێردرا، " Sentinel" به‌واتای پاسه‌وان دێت، ئه‌ركێكی سه‌ره‌كی مانگه‌، ئه‌و پاسه‌وانه‌ چاودێری گۆڕانكارییه‌كانی سه‌ر زه‌وی ده‌كات و وێنه‌ی ورد و روونی گرنگترین گۆڕانكارییه‌كانی ‌سه‌ر گۆی زه‌وی ده‌نێرێت.

له‌ نۆی ئازار مانگ به‌ته‌واوی خۆری داپۆشت، له‌ دیارده‌یه‌كی خۆرگیرانی ته‌واودا، ناوچه‌كانی ئه‌ندونیسیا و ئوقیانوسی هێمن گرته‌وه‌، له‌ مانگی ئه‌یلول جارێكی دیكه‌ خۆرگیران روویدا، به‌ڵام كه‌مێك له‌ زه‌وی دوور بوو نه‌یتوانی به‌ری خۆر به‌ته‌واوی بگرێت.

ژماره‌ی پێوانه‌ی راكردن له‌ وێستگه‌ی بۆشاییگه‌ری نێوده‌وڵه‌تی شكێنرا، له‌لایه‌ن كه‌شتیوانی بۆشاییگه‌ری تیم بیك، كه‌ 42 كیلۆمه‌تری به‌ سێ كاتژمێر و 32 خوله‌ك بڕی، به‌هۆیه‌وه‌ ناوی له‌ كتێبی گینس تۆمار كرا وه‌كو خێراترین ماراسۆن له‌ بۆشایی دا.

له‌ نۆی ئایار هه‌ساره‌ی عه‌تارد هاته‌ به‌رده‌م خۆر و وه‌كو خاڵێكی ره‌ش ده‌ركه‌وت و ماوه‌ی حه‌وت كاتژمێر و نیو به‌رده‌وام بوو تاكو له‌م سه‌ر بۆ ئه‌و سه‌ری گۆی خۆری بڕی، ئه‌و دیارده‌یه‌ له‌ 2029 جارێكی دیكه‌ دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌، وابه‌باش ده‌زانرێت له‌رێگه‌ی ته‌لیسكۆپه‌وه‌ سه‌یر بكرێت.

له‌ چواری ته‌مموز رۆبۆتی جۆنۆ، وێنه‌ی هه‌ساره‌ی موشته‌ری له‌ نزیكه‌وه‌ گرت، له‌و كاته‌وه‌ ئه‌و رۆیۆته‌وه‌ وێنه‌ی جیاجیا و جوانی دیارده‌كانی سه‌ر رووی ئه‌و هه‌ساره‌ زه‌به‌لاحه‌ بۆ زه‌وی ده‌نێرێت.

خاتونێكی كه‌شتیوانی بۆشاییگه‌ری "كاسرین رۆبنز" ته‌واوی هاوینی له‌ وێستگه‌ی بۆشاییگه‌ری به‌سه‌ربرد، له‌ مانگی ته‌مموز گه‌شته‌كه‌ی ئه‌نجام دا، پێشتر خاتونێكی ئیتالی سامانسا كریستۆفریتی وه‌كو یه‌كه‌م كه‌شتیوانی ئافره‌ت له‌ 2014 گه‌یشته‌ وێستگه‌كه‌، له‌ ئێستادا ئه‌ڵمانه‌كان پلانیان هه‌یه‌ له‌ 2020 ئافره‌تێك بنێرێن.

له‌گه‌ڵ چه‌ند هه‌وڵی سه‌رنه‌كه‌وتوو ئه‌نجامدرا، له‌ كۆتاییدا مووشه‌كی "فالكۆن ئێكس"ی كۆمپانیا بۆشاییگه‌ری "سپه‌یس ئێكس" به‌ره‌و بۆشایی هه‌ڵدرا و دواتر دووباره‌ گه‌ڕایه‌وه‌ سه‌ر زه‌وی، له‌ مانگی ئاب تیمێكی وێسته‌گه‌ی بۆشایی نێوده‌وڵه‌تی ده‌رگایه‌كی تایبه‌تیان دیزاین كرد بۆ ئه‌وه‌ی پێشوازی له‌و كه‌بسولانه‌ی له‌ مووشه‌كی تایبه‌تییه‌وه‌ هه‌ڵده‌درێن، بكات.

له‌ مانگی سه‌پته‌مبه‌ردا گه‌شتی رۆبۆتی "رۆزیتا" كۆتایی پێهێنرا، كه‌ له‌ ساڵی 2014 بۆ بۆشایی نێردرا بۆ ئه‌وه‌ی به‌دوای كلكداری "چۆری" بكه‌وێت، رۆزیتا رۆبۆتێكی دیكه‌ی به‌ناوی "ڤیلای" بۆ سه‌ر ئه‌و كلكداره‌ نارد، به‌ڵام ڤیلای وه‌كو كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژی به‌ر رووی كلكداره‌كه‌ كه‌وت، چالاكییه‌كانی په‌كی كه‌وت و كۆتایی به‌ئه‌ركی هێنرا.

رۆبۆتی شیابێرلی نزیك بوو دیارترین سه‌ركه‌وتنه‌كانی بۆشاییگه‌ری له‌ 2016 به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌وه‌ی به‌ سه‌لامه‌تی له‌سه‌ر مه‌ریخ بنیشێته‌وه‌ و پارچه‌پارچه‌ بوو، بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ركی ئه‌كسۆمارس سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت.

له‌ ناوه‌ڕاستی كانونی یه‌كه‌م یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ستیان به‌ سیسته‌می گه‌شتی ئاسمانی گالیلۆ كرد، كه‌ ركابه‌ری سیسته‌می گه‌شتی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكی "GPS" ده‌كات، ئه‌و سیسته‌مه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك مانگی ده‌ستكرد پێكهاتووه‌، خزمه‌تگوزاری رێگاوبان و نه‌خشه‌ی شاخ وداخ و ده‌ریاكات پێشكه‌ش ده‌كات، له‌گه‌ڵ خزمه‌تگوزاری تایبه‌ت به‌لایه‌نه‌ حكومییه‌كان.

 

DW

 





ئەم هەواڵە 28681جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad