English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
عەبادی: قۆناغی ئێستای شەری موسڵ یەکلاکەرەوە دەبێت
2017-01-01 [09:43 AM]

ZNA - ھەولێر


سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی ھێزە چەکدارەکان حەیدەر عەبادی، بارەگای ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی نەینەوا "ھاتین نەینەوای" بەسەرکردەوە و لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی ئۆپەراسیۆنەکە، باسی لە دوایین پێشڕەوییەکانی ھێزەکان لە نێو گەڕەکەکانی مووسڵ کرد.

لە میانی بەسەرکردنەوەی بەرەکانی شەڕ عەبادی رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکە بە گوێرەی ئەو پلانەی بۆی دانراوە بەڕێوەدەچێ و قۆناغی ئێستاش یەکلاکەرەوە دەبێت.

قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی مووسڵ ١٠ ھەفتە بەر لە ئێستا بە بەشداری زیاتر لە ١٠٠ ھەزار کەس لە سوپای عێراق و پێشمەرگە، بە پشتگیری ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەستیپێکرد و زیاتر لە ٤٠ گەڕەکی مووسڵ لە دەستی داعش رزگارکران، رۆژی پێنج ‌شەممە ٢٩ کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ قوناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنەکە دەستیپێکرد.

 





ئەم هەواڵە 1036جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سه‌یر بكه‌ دۆناڵد ترامپ له‌ زۆرانبازیدا چ لێدانێك ده‌خوات
هندستان...سه‌رتاشێك ئاگر بۆ سه‌رتاشین به‌كار ده‌هێنێت
گورگه‌كان وایان زانی نێچیرێكی ئاسانه‌، به‌ڵام له‌به‌رده‌م گامێشه‌كان هه‌ڵاتن
شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له‌ دوو ئوتۆمبێل ده‌دات
ئه‌ندونیسیا... له‌دوا ساتدا هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی رزگار ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad