English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
دوو هاووڵاتی ولاتێكی كه‌نداو دەستدرێژی دەكەنە سەر منداڵێكی فینلەندی
2017-01-01 [11:37 AM]

ZNA- هەولێر


دوو هاووڵاتی عێراقی كە وەك پەنابەر ڕوویان لە وڵاتی فینلاند كردبوو، بەتۆمەتی دەستدرێژیكردنە سەر كچە منداڵێكی تەمەن 14 ساڵ دەستگیر دەكرێن و لەلایەن دادگاوە سزا دەدرێن.

ئەو دوو پەنابەرە عێراقیە كە پێكەوە دەستدرێژییان كردووەتە سەر كچێكی منداڵی فینلەندی لە شاری راوما، لەلایەن دادگاوە دوو بڕیاری جیاوازیان بۆ دەردەچێت.

دادگای فینلەندا بڕیاری داوە دەستدرێژیكەری یەكەم كە تەمەنی 33 ساڵە، بە 4 ساڵ زیندانی بكات لەگەڵ قەرەبووكردنەوەی قوربانیەكە بەبڕی 15 هەزار یۆرۆ.

هەروەها تاوانباری دووەم كە تەمەنی 44 ساڵە، ئەویش عێراقیە و دەستدرێژی كردووەتە سەر هەمان كچە منداڵەكە، بۆ ماوەی ساڵێك و نیو زیندانی دەكرێ و بەبڕی 3 هەزار یۆرۆش سزا دەدرێ كە دەبێ وەك قەرەبوو بە كچەكەی بدات.





ئەم هەواڵە 6283جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شا سه‌لما به‌ قاوه‌ی عه‌ره‌بی پێشوازی له‌ تره‌مپ ده‌كات
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad