English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
فرانسو ئۆلاند بەسەردانێک گەیشتە بەغدا
2017-01-02 [09:54 AM]

ZNA - ھەولێر


فرانسو ئۆلاند، سەرۆکی فەرەنسا گەیشتە شاری بەغدا و لەگەڵ ھەریەک لە فوئاد مەعسووم و حەیدەر عەبادی کۆدەبێتەوە، بڕیارە دوای کۆبوونەوەکان فرانسوا ئۆلاند سەردانی ھەولێریش بکات و لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.

فرێدریک تیسۆ، کونسوڵی پێشووی فەرەنسا لە ھەولێر، لەبارەی سەردانەکەی سەرۆکی فەرەنسا بۆ بەغدا و ھەولێر بە رووداوی رایگەیاند "سەردانی فرانسوا ئۆلاند بۆ بەغدا و ھەولێر بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوونە لە بەرەکانی شەڕی دژی داعش و دوا ئەنجامەکان و، ئەو دەیەوێ لە شەڕی موسڵ بێت ئاگادار بێت".

سەبارەت بە کۆبوونەوەی لەگەڵ بارزانیش فرێدریک تیسۆ رایگەیاند "فەرەنسا دەیەوێ بزانێت چۆن ھاوکاری زیاتری ھێزی پێشمەرگە بکات لە بەرەنگاربوونەوەی شەڕی دژ بە داعش، لەو سەردانەشدا سەرۆکی فەرەنسا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان لە شەڕی موسڵ دووپاتدەکاتەوە".





ئەم هەواڵە 4207جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
ئەرجەنتین..بۆ تۆماركردنی ریكۆردێك، 2000 كەس لەسەر ئاو پاڵكەوتوون
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad