English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ته‌ندروستی هه‌ولێر: جیبه‌جێنه‌كردنی داواكاری پزیشكان مه‌ترسیداره‌
2017-01-02 [10:46 AM]

ZNA - هه‌ولێر


بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر گوتی ، ماوەی دوو ھەفتەیە سەرووی خۆیان ئاگادار کردۆتەوە لە ھەڕەشەی مانگرتنی پزیشکان و تاوەکو ئێستاش فەرمانی دامەزرانیان نەگەڕاوەتەوە.


د. سامان بەرزنجی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەولێر بەئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی گووت  "پۆلی نوێی پزیشکانی نیشتەجێی خولاو نزیکەی سێ مانگە لە نەخۆشخانە فریاکەوتنەکانی نێو ھەولێر و دەوروبەری بە خۆبەخشی کاردەکەن، ئەوان چاوەڕێی دەرچوونی فرمانی دامەزراندنیانن، بەڵام دوای سێ مانگ چاوەڕوانی ھێشتا دانەمەزراون"، ئەمە لە کاتێکدایە کە بەھۆی کۆچ و دابڕانی پزیشکان، بۆشاییەکی گەورە لە نەخۆشخانەکان دروستبووە.


د. سامان بەرزنجی، پشتگیری تەندروستی ھەولێر بۆ ئەو پزیشکانە دووپاتدەکاتەوە و دەڵێت "ئەوان لە ماوەی رابردوو بێ مووچە و  لەسەر خەرجی خۆیان دەوامیان کردووە و نەیانھێشتووە کێشە لە نەخۆشخانەکان دروستببێت، "نووسراوەکانیان لە وەزارەتی تەندروستی بەرزکراونەتەوە و دامەزراندیان زۆر پێویستە، ئەگەرنا کێشەیەکی گەورە روودەدات".

رۆژی یەکشەممە کۆمەڵێک پزیشک بە ناوی "دەستەی پزیشکانی ناڕازی" مانگرتنیان لە نەخۆشخانەکانی فریاکەوتنی رۆژھەڵات، ناوەند، پیرمام، شەقڵاوە، سۆران و چۆمان راگەیاند، داوا دەکەن ھەرچی زووە دابمەزرێندرێن، چونکە ئەوان ناتوانن لەوە زیاتر خۆبەخشانە لەسەر خەرجی خۆیان دەوام بکەن.

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 9424جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad