English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
چه‌ند ڕێگەیه‌ك بۆ ئەوەی زانیارییە تازەکانت بیرنەچێتەوە
2017-01-02 [11:01 AM]

ZNA - هه‌ولێر



پزیشکی دەرونی پ.ڵ. شانگ لە ماڵپەڕی (کەلتور و ستایلی ژیان) باسی کۆمەڵێک ڕێگە دەکات کە مێشکی مرۆڤ بۆ بیرھاتنەوەی یادەوەرییەکان بەھێزدەکەن و وا دەکەن شتەکانت بیرنەچێتەوە.

جگە لە ھۆکاری بەتەمەنداچوون، ھۆکارەکانی وەک سەرقاڵی ئیش و پەستانی دەرونی و ژەمی ناتەندروست و زۆر جگەرە کێشان وایان کردووە کە توانای مێشک بۆ بەبیرھاتنەوەی یادەوەرییەکان کەمببێتەوە.

بەگوێرەی ئەو لێکۆڵینەوانەی کە دکتۆر شانگ پشتی پێبەستوون دەرکەوتووە بەھەنێک ڕێگە دەتواندرێت توانای مێشک بۆ بەھێزکردنی یادەوەرییەکان ئەنجامبدرێن.

کەمبوونەوەی توانای مێشک بۆ بەبیرھاتنەوەی یادەوەرییەکان پێویستە پشتگوێ نەخرێت و چارەسەری گونجاوی بۆ بکەیت.

ئەم پزیشکە باسی چوار ڕێگە کردووە بۆ ئەوەی توانای بیرھاتنەوەی یادەوەرییەکانت بەھێزبێت.

١. گروپکردنی شتەکان و بەستنەوەی وشەکان :- ھەوڵبدە ھەرشتێکی نوێ کە دەتەوێت بیرت نەچێتەوە، بە زانیارییە کۆنەکانی خۆتی ببەستەوە. ئەم تەکنیکە بۆ ئەوە بەکاردەھێندرێت تا ناوی کەسەکانت بیرنەچێتەوە کە تازە دەیانناسی. ئەگەر جاری داھاتوو کەسێکت ناسی و ناوی خۆی بە تۆ ووت، ئەوا ناوەکەی بە ناوی کەسێکەوە ببەستەوە کە پێشتر دەتناسی؛ بەم جۆرە، ئەگەری بیرنەچوونی ئەو ناوەت زیاتر دەبێت.

٢. وەرزشکردن و خواردنی تەندروست :- لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە وەرزشکردن وا دەکات ئۆکسجینی زیاتر بۆ مێشک بڕوات و توانای مێشک بۆ خەزنکردنی زانیارییەکان زیاتر دەکات. ھەروەھا، خۆراکە ئەندامییەکان و ئەو خۆراکانەی کە ڕێژەیەکی زۆر پێکھاتەی دژە ئۆکسانیان تیادایە یارمەتی بەھێزکردنی مێشک دەدەن.

٣. خەوتن :- بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەک لە زانکۆی پێنسیلڤنیا، "سێ بۆ چوار کاتژمێر کەمتر خەوتن لە شەوێکدا، کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر تواناکانی مێشک بۆ بیرھاتنەوەی یادەوەریەکان".

٤. کەمکردنەوەی پەستانی دەرونی :- پەستانی دەرونی ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر تواناکانی مێشک بۆ بیرھاتنەوەی یادەوەریەکان ھەیە.

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 4543جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
ئەرجەنتین..بۆ تۆماركردنی ریكۆردێك، 2000 كەس لەسەر ئاو پاڵكەوتوون
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad