English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
چا، چ پەیوەندییەکی بە سەرئێشەوە ھەیە
2017-01-02 [11:10 AM]

ZNA - هه‌ولێر



کافائین Caffeine ماددەی سەرەکییە لە چادا کە پەیوەندی بە سەرئێشەوە ھەیە.

ئەمە راستییەکی زانستی چەسپاوە کە زۆر کەس تووشی ڕاھاتن یان خوپێوەگرتن Addiction بەم ماددەیە دەبن، ئەگەر ڕۆژێک چا یان قاوە نەخۆنەوە ئەوا تووشی سەرئێشە دەبن لەگەڵ ھەستکردن بە پێویستییەکی توند بە ماددەی کافائین.  

ئەم جۆرەی سەرئێشە زیاتر بەیانیان پاش لەخەوھەڵسان سەرھەڵدەدات، بەڵام پاش خواردنەوەی پیاڵەیەک چای یان فنجانێک قاوە بە ماوەیەکی کەم سەرئێشەکە نامێنێت یان بەلای کەم سووکتر دەبێت.

ئەم جۆرە سەرئێشەیەی کە پەیوەستە بە خواردنەوەی چا یان قاوە ھەر ٦-٤ کاتژمێر جارێک دووبارە دەبێتەوە، بۆیە وا لە تووشبوو دەکات کە ڕێژەی یان بڕی خواردنەوەی چا یان قاوە بەرە بەرە زیاتر بکات.

لێکدانەوەی زانستی بۆ روودانی ئەم جۆرە سەرئێشەیە ئەوەیە کە دەماری خوێنبەرەکانی مێشک تاڕادەیەک بەرانبەر بە مادەی کافائین ھەستیار دەبن و ھەرکە ئەم ماددەیە نەگەیشتە ئەم خوێنبەرانە ئەوا سەرئێشەیەکی تا ڕادەیەک تووند سەرھەڵدەدات.

 ئەوەش ماوە بڵێین کە ڕۆژانە خواردنەوەی یەک کوپ چا، یان پتر جگە لەوەی کە سەرئێشە لەو کەساندا ناھێڵێ، ئەگەری تووشبوونیش بە نەخۆشی لە خوێنبەرەکانی دڵدا کەم دەکاتەوە
 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 8185جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad