English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕێگاكانی پاراستنی ھەستی بیستن
2017-01-02 [11:57 AM]

ZNA - هه‌ولێر


شارەزایەکی  (قورگ و لوت و گوێ) لە ماڵپەڕی بۆڵدسکای ئاماژە بە کۆمەڵێک ھەنگاو دەکات بۆ پارێزگاریکردن لە ھەستی بیستن.

ئەو پسپۆڕە ئاماژە بەوە دەکات کە پێویستە گوێکان لە پیسییەکانی ناوەوە زوو زوو پاکبکرێنەوە بۆ ڕێگریکردن لە کەمبوونەوەی توانای بیستن.

 چڵک و پیسی ناو گوێکان حاڵەتێکی ئاساییە چونکە ڕێگەیەکە بۆ ئەوەی گوێکان خۆیان پاکبکەنەوە. بەڵام کۆبونەوەی ڕێژەیەکی زۆر لە پیسی و چڵک لەناو گوێکان دەبێتە ھۆی دروستبوونی کێشە لە ھەستی بیستندا. لەحاڵەتی کۆبونەوەی ڕێژەیەکی زۆر لە پیسی و چڵک لەناو گوێکان، باشترە سەردانی پزیشکی تایبەت بکەیت بۆئەوەی بە ماددەی تایبەت ئەو پیسی و چڵکە بھێنێتە دەرەوە.

ئەگەر ئازارێک لە گوێکانت دروستبوو بەھۆی دزەکردنی چەند دڵۆپێک ئاو، یان ھەوکردنی گوێکان ئەوا پێویستە بەزووترین کات سەردانی پزیشک بکەیت چونکە لەوانەیە ببێتە ھۆی کەمکردنەوەی ھەستی بیستن.

کۆمەڵێک دەرمانی پزیشکی ھەن کە چارەسەری کێشەکانی گوێ وەک، زرینگانەوەی گوێکان، وڕی لە گوێکان، لەدەستانی ھەستی بیستن، لە نۆڕینگەکاندا ھەن.

ھەروەھا، لەدەستانی ھەستی بیستن دەکرێت بەھۆی کۆبوونەوەی چەند دڵۆپێک شلەمەنی بچوک لە گوێی ناوەڕاستەوە ڕووبدات. لەم حاڵەتەدا، بەھۆی پارچەیەک بۆڕی زۆر بچوکەوە دەتواندرێت ئەم شلەمەنیە لە گوێکان دەربھێندرێت و کەسەکە لە کێشەکەی ڕزگاری ببێت.

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەک کە ئەو پزیشکە ئاماژەی پێکردووە، دەرکەوتووە ئەو کەسانەی کە بیستۆک (ھێدفۆن) بەکاردەھێنن لە ئاستێکی بەرز بۆ زیاتر لە یەک کاتژمێر، زیاتر ئەگەری توشبوونیان ھەیە بە کێشەکانی بیستن. بۆیە ئەو پسپۆڕ ڕێنمایی دەدات لە بەکارھێنانی بیستۆکی کواڵیتی باش.

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 8461جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad