English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
لە ماوەى 9 مانگدا بەبڕى 829 ملیۆن دۆلار کەلوپەل لە مەرزى پەروێزخانەوە هەناردەی عێراق کردووە
2017-01-02 [01:15 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بەڕێوەبەری دەروازەى قەسری شیرین ڕایگەیاند، لە 9 مانگی ڕابردوودا بە بڕی 829 ملیۆن دۆلار کەلوپەلیان لە مەرزی پەروێزخانەوە هەناردەی عێراق کردووە.

فەرامەرز ئەکبەری بەڕێوەبەری دەروازەى قەسری شیرینی سەر بە پارێزگای کرماشان بە ئاژانسی ئێرنای رایگەیاند: لە نۆ مانی ڕابردوودا نزیکەی دوو ملیۆن و600 هەزار تەن کەلوپەلمان لە مەرزی پەروێزخانەوە هەناردەی عێراق کردووە و ئەو کەلوپەلانەش كه‌ هەناردەکراون بریتین لە چیمەنتۆ و میوە و خواردەمەنی و ئامێری فێنکەرەوە و گەرم کەرەوە.

مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان گەورەترین مەرزی نێوان عێراق و ئێرانە و دەکەوێتە نێوان سنوری گەرمیان و پارێزگای کرماشان و ساڵانە زیاتر لە سەدا 50ى هه‌ناردەی ئێران بۆ عێڕاق لە رێگەی ئەو مەرزەوە ئەنجامدەدرێت.





ئەم هەواڵە 5152جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
شا سه‌لما به‌ قاوه‌ی عه‌ره‌بی پێشوازی له‌ تره‌مپ ده‌كات
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad