English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
سوودێکی نوێی برۆکلی دەدۆزرێتەوە
2017-01-02 [02:15 AM]

ZNA - هه‌ولێر


لە توێژینەوەیەکدا کە لە زانکۆی مالبۆرنی ئوسترالیا ئەنجامدرا دەرکەوت برۆکلی سەوزەیەکە دەتوانرێت وەکو چارەسەرێک بۆ رەبۆ بەکاربھێنرێت.


لەو توێژینەوەیەدا چەندین کەس بەشداری تێداکرد و دەرکەوت برۆکلی چارەسەرێکی زۆر باشە بۆ ڕەبۆ و ئەوەش پێویستە ڕۆژانە دوو پەردەخ لە برۆکلی کووڵاو بخورێت بۆئەوەی یارمەتی چارەسەری ئەو نەخۆشییە بدات، ھەروەھا ئەو سوودەی برۆکلی دەگەڕێتەوە بۆئەوەی ڕێژەیەکی زۆری لە (ڤیتامین A، ڤیتامین B-٦، ڤیتامین C، کالسیۆم، ئاسن، ڕیشاڵ)ی تێدایە، ئەو ماددە خۆراکییانە لەگەڵ رێژەیەکی زۆری دژە ئۆکسێنەردا دەیکاتە چارەسەر بۆ رەبۆ و نەھێشتنی ئەو نەخۆشییانەی لە سیدا درووست دەبن و پێچەوانەیان دەکاتەوە.

د.کاراگیانیسی توێژەر لەو بارەیەوە وتی ” توێژینەوەکانمان بەردەوام دەبن بۆئەوەی بەتەواوی بیسەلمێنین برۆکلی چارەسەرێکی زۆر باشە بۆ رەبۆ و ئەوەش دەبێتەھۆی کەمکردنەوەی رێژەی رەبۆ لە جیھاندا و چارەسەرێکی سرووشتی دەبێت.”

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 2623جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
ئەرجەنتین..بۆ تۆماركردنی ریكۆردێك، 2000 كەس لەسەر ئاو پاڵكەوتوون
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad