English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ھۆکارەکانی کلۆربوونی ددانەکان سەرەڕای شۆردنیان
2017-01-03 [09:03 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ددانەکان ئەندامێکی سەرەکی و گرنگی لەشی مرۆڤن، سەرەتا بەشی دەم و کرداری ھاڕین و جوینی خۆراکیان گرتووەتە ئەستۆ، بوونی گرفت و کلۆربوونی ددانەکان دەبێتە ھۆی کێشە لەھاڕین و ھەرسکردنی خۆراک.

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی"توب ئەلعەرەب"، ھۆکارەکانی کلۆربوونی ددانەکان زۆرن، بەڵام گرفتەکە لەوەدایە کەدوای پاککردنەوەی ددانەکانیش و شۆردنیان بەشێوەیەکی ڕۆژانە دووبارە و سێ بارە ددانەکان تووشی کلۆربوون دەبنەوە.

لەخوارەوە چۆنیەتی چارەسەرکردنی ئەو گرفتە بەپێی ئامۆژگارییەکانی ئەو ماڵپەڕە دەخەینەڕوو :

١- پاککردنەوەی ددانەکان دووجار یان سێ حار لەڕۆژێکدا و ھەندیک جاریش زیاتر، لەگەڵ ئەوەشدا ددانەکان تووشی کلۆری دەبنەوە:

شوردنی ددانەکان بەفڵچە زۆر کاریگەر نیە بەبێ بەکارھێنانی پەتی ددان پاککردنەوە، بۆیە پێویستە ددانەکان بەفڵچە و پەت پاک بکەنەوە چونکە لە%٤٠ی پاشماوەی نێوان ددانەکان بەپەت لادەچن.

٢- دەم پڕ دەبێت لەمیکرۆب، پارچە و شەکرەمەنی و جۆری تریش، پێویستە ماددەکان و پێکھاتەکانی کەڵەکەبووی ناو دەم دەکرێن بەدوو کۆمەڵەوە:

کۆمەڵەی باش و کۆمەڵەی خراپ

کۆمەڵەی باش پێکدێت لەم کانزایانە، لیک"کالیسیۆم و فۆسفات"لەگەڵ فلۆراید لەناو مەعجونی ددان، ئاو و ماددەی تر، ئەم کۆمەڵەیە یارمەتی مینای ددان دەدات تاوەکو دووبارە خۆی تازە بکاتەوە لەڕێگەی قەرەبووکردنەوەی ئەو ماددانەی کە لەکاتی ترشیدا دەم لەدەستیدەدات.

کۆمەڵەی خراپ بریتی یە لەپارچەی ددانی"چینێکی میکرۆبیەی ڕوون و لینجە"لەگەڵ پاشماوەی ئەو خواردن و خواردنەوانەی کە شەکریان تێدایە وەک"شیر، نان، شیرینی، خواردنەوەی گازی، شەربەت و خواردنی تریش".

ددانەکان بەم کردارە ئاساییەدا تێپەڕدەبێت لەڕووی لەدەستدانی کانزاکان و قەرەبووکردنەوەیان، ددانەکان سەلامەتی خۆیان دەپارێزن ئەگەر ئەم کردارە ھاوسەنگ بێت، وە لەکاتی تێکچوونی ئەو ھاوسەنگییە تووشی کلۆری دەبێتەوە.

٣- خواردنی ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە شەکرەمەنی و کاربۆھێدرات کە گەشەی میکرۆبەکانی ناو دەم زیاد دەکەن:

لەکاتی خواردنی خۆراکە دەوڵەمەندەکان بەشەکر و کاربۆھیدرات، میکرۆبەکانی سەر پارچەکانی ددان ھەڵدەستن بەدەردانی ئەو ترشانەی کە ھێرشدەکەنە سەر مینای ددانەکان، لینجی ئەو پارچانە یارمەتی پێکەوە نووسانی ئەو ترشانە دەدات لەگەڵ ددانەکاندا و ئەوەش دەبێتە ھۆی خراپبوونی مینای ددان بەتێپەڕبوونی کات، وە ئەوەش گرنگترین ھۆکارەکانی کلۆربوونی ددانەکانە.

٤- نەبوونی لیکی پێویست:

 لیک توانای لابردنی خواردن و شەکرەمەنی زیانبەخشی ھەیە، ئەوەش دەبێتە ھۆی پاراستنی ددانەکان لەتووشبوون بە کلۆری، وشکبوونەوەی دەم بەھۆی کۆمەڵێک تێکچوونی وەک وشکبوونەوەی دەم یان نەخۆشی جۆگرەنەوە ڕوودەدات، یان بەھۆی خواردنی ھەندێک دەرمانی دیاریکراو یان بەھۆی ھەناسەی ناودەمەوە، لەوانەیە ئەگەری تووشبوونی بەتەمەنەکان بەوشکبوونەوەی دەم زیاتر بێت.

٥- جگەرە کێشان.

لەڕێگەی ئەم چەند خاڵەی خوارەوە دەتوانن خۆتان لەم دووبارە کلۆربوونەوەیە بپارێزن :

شۆردنی ددانەکان بەمەعجونی ددانێک کە ماددەی فلۆرایدی تێدابێت.

پاککردنەوەی نێوان ددانەکان بەشێوەیەکی ڕۆژانە بەبەکارھێنانی پەتی ددان.

خواردنی ژەمی خۆراک، ھاوسەنگ و کەمکردنەوەی ژەمە خێراکان.

ڕاوێژکردنی پزیشکی ددان لەبەکارھێنانی تەواوکەرەکانی فلۆراید و بەھێزکردنی ددانەکان و دەوریان بەبەکارھێنانی پارێزەری ددان کە دەخرێتە سەر بەشی سەرەوەی ددانە ھاڕەرەکانی دواوەی دەم کە زۆرجار کلۆری لەوێدا بوونی ھەیە ئەوەش بۆ پاراستنی ددانەکان لەکلۆری و ڕەشبوونەوە.

سەردانکردنی پزیشکی ددان بەشێوەیەکی ڕێکوپێک تاوەکو ددانەکانتان بەجوان و پسپۆڕانە بشوات، ھەروەھا تاوەکو پشکنینی پێویست بۆ ددانەکانتان بکات.

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 1927جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
ئەرجەنتین..بۆ تۆماركردنی ریكۆردێك، 2000 كەس لەسەر ئاو پاڵكەوتوون
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad