English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
چەند ڕێگایەك بۆ ڕزگاربوون لە چەوری کەمەر
2017-01-03 [09:22 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ھەندێک لە ئافرەتان لە ناوچەی کەمەر و پشتیاندا چەوری کەڵەکەبوو ھەیە, کە ئەمەش تا ڕادەیەک دەکرێت ببێتە ھۆی بێزاربوونیان، لێرەدا باس لە چەند ڕێگایەک کراوە بۆ ڕزگاربوون لە چەوری کەمەر.

 بە گوێرەی ماڵپەڕی "mawdoo٣"، ئاماژە بە چەند ڕێگایەک کراوە بۆ رزگاربوون لە چەوری ناوچەی کەمەر و پشت.

ئەنجامدانی ڕاھێنانی ماسولکەکانی دڵ و سنگ:

ئەمە ڕێگایەکی باش و بەسوودە بۆ کەسێک کە بیەوێت چەوری ناوچەی کەمەر و پشتی کەمبکاتەوە، بەجۆرێک ڕۆژانە بۆ ماوی نیو کاتژمێڕ ئەنجامبدرێت بە بەردەوامی بۆ ماوەی یەک ھەفتە، ئەم ڕاھێنانە یارمەتی دەرە لە سووتاندنی چەورییەکان لە ناوچەی کەمەر و پشتدا و بەھێزکردنی ماسولکەکانی پشت. ھەروەھا وەرزشی وەک مەلەکردن یارمەتی دەرە لە کەمکردنەوەی چەوری لە ناوچەی کەمەردا.


گرنگیدان بە ماسولکەکان:

ئەوەش بە ئەنجامدانی ھەندێک ڕاھێنانی وەک بەرزکردنەوەی کێش، چونکە یارمەتی دەرە لە کۆتایی ھێنان بە چەوری لە ناوچەی پش و کەمەردا، بەڵام دەبێت لەسەرەتادا کێشی کەم بەرزبکرێتەوە و دواتر زیاد بکرێت.


ئەنجامدانی یۆگا:

ئەنجامدانی یۆگا ڕۆژانە بەسوودە بۆ کۆتایی ھێنان بە چەوری بەگشتی لە جەستەدا و بەتایبەتی لە ناوچەی کەمەر و پشتدا.


خواردنی خۆراکی تەندروست:

باشتر وایە گرنگی بدرێت بە جۆری خۆراک و ئەو خۆراکانە بخورێت کە بڕێکی کەم لە کالۆری (گەرمۆکە)ی تێدایە، تا یارمەتی دەر بن لە کەمکردنەوەی چەوری لە ناوچەی پشت و کەمەردا.

- کەم خواردنی ئەو خۆراکانەی کە بڕێکی زۆر کالۆریان تێدایە.

- ڕۆژانە خواردنی میوە و سەوزە.

- دوورکەوتنەوە لە خواردنەوەی گازییەکان.


تێکەڵەیەک بۆ ڕزگاربوون لە چەوری کەمەر و پشت:

کەرەستەکان:

- یەک کوپی ئاوی کوڵاو

- یەک کەوچک زیرە

- دوو لیمۆی قاژکراو بە توێکڵەوە

- نیو کەوچک زەنجەبیل

چۆنیەتی ئامادکردن:

ھەموو کەرەستەکان تێکەڵ بکە و بۆ ماوەی ١٠ خولەک دایبنێ.

٤٥ خولەک پێش نان خواردن تێکەڵەکە بخۆرەوە.

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 2149جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
ئەرجەنتین..بۆ تۆماركردنی ریكۆردێك، 2000 كەس لەسەر ئاو پاڵكەوتوون
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad