English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
پاندایەک هێرشدەکاتە سەر کارمەندێک و برینداری دەکات
2017-01-03 [09:10 AM]

هەولێر - ZNA


یەکێک لە کارمەندانی ناوەندی پەروەردەکردنی پاندا لە ناوچەی سیشوان لە چین، لەلایەن پاندایەکەوە هێرشیکرایە سەر.

 

ئەو کارمەندە بەناوی "وای"ـە و تەمەنی 41 ساڵە، دوای ئەوەی دەچێتە نێو قەفەسی پاندایەکی مێ، هێرشی دەکرێتە سەر و ئەزیەتی دەدات.

 

هۆکاری ئەو رووداوە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە، کە ئەو پاندایە بەدوای بیچووەکەیدا دەگەڕا، لە پرۆگرامێکی راهێنانی ناوەندەکە بۆ ئەوەی پانداکە ئاگاداری بێچووەکەی بێت.

 

بەهۆی ئەو رووداوەوە ئەو کارمەندە قۆڵی شکاوە و چەند شوێنێک لە لەشیدا برینداربووە.

 

چین لە هەوڵی ئەوەدایە کە ژمارەی پاندا زیاد بکات و پێشبینی دەکرێت ژمارەیان لە ساڵی 2025 بە نزیکەی لە 18% زیاد بکات و ژمارەیان بگاتە دوو هەزار و 200 پاندا، لە کاتێکدا ئێستا ژمارەیان 1864 پاندایە لە دارستانەکانی چیندا و 422 پانداش لە ناوەندەکانی پەروەردەکردن بەخێودەکرێن.

 

ئەو ئاژەڵە هەڕەشەی لە ناوچوونی لەسەرە و چین هەوڵی زۆر دەدات بۆ پارستنی، لەبەرئەوەی ئەو ئاژەڵە لە دارستانەکانی چیندا دەژی.





ئەم هەواڵە 1075جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
ئەرجەنتین..بۆ تۆماركردنی ریكۆردێك، 2000 كەس لەسەر ئاو پاڵكەوتوون
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad