English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
نرخی نەوت بەرزبوو
2017-01-03 [09:28 AM]

ZNA - هه‌ولێر


نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە رێککەوتنەکەی نێوان وڵاتانی ئەندامی ناو رێکخراوی ئۆپیک و دەرەوەی رێکخراوەکە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.

رۆژی شەممە (10ی کانوونی یەکەمی 2016) بە ئامانجی بەرزکردنەوەی نرخەکەی، وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپێک و دەرەوەی رێکخراوەکە رێککەوتن لەسەر ئەوەی کە ئەندامانی دەرەوەی ئۆپیک بەرهەمهێنانی رۆژانەیان بە بڕی 560 هەزار بەرمیل کەمبکەنەوە و سەرەتای ساڵی نوێ وەک یەکەم رۆژی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە دیاری کرا.

ئەمڕۆ نرخی یه‌ك بەرمیل نەوتی برنت بە 57 دۆلار و 13 سەنت مامەڵەی پێوە کرا. 

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی ئه‌مریكیش گەیشتە 54 دۆلار و 4 سەنت.

لە کۆبوونەوەیەکی پێشتریشدا کە 30ی تشرینی دووەمی 2016 بەڕێوەچوو، وڵاتانی ئەندامی ئۆپیک لە نێو خۆیاندا، لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی رۆژانەی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوت رێککەوتبوون، واتە بە هەردوو رێككەوتنەكە، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا رۆژانە نزیكەی ملیۆنێک و 800 هەزار بەرمیل نەوت كەمدەكرێتەوە. 





ئەم هەواڵە 2476جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad