English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ڕێگاکانی ڕێگریکردن لە دروستبوونی بەردی گورچیلە
2017-01-03 [11:44 AM]

ZNA - هه‌ولێر


پزیشکێک لە ماڵپەڕی بۆڵدسکای لە ڕاپۆرتێکیدا باس لە ھۆکارەکان و ڕێگەکانی خۆپاراستن لە دروستبوونی بەردی گورچیلە دەکات.

لە جیھاندا، ژمارەیەکی زۆر خەڵکی دووچاری ھەبوونی بەردی گورچیلە ھاتوون. ئەم بەردانە دەبنە ھۆی دروستکردنی ئازارێکی زۆر بۆ کەسی توشبوو. ئەگەر لەکاتی خۆیدا چارەسەری پێویست بۆ نەھێشتنی ئەم بەردانە لە گورچیلەکان نەکرێن، ئەوا لەوانەیە ببنە ھۆی ھەوکردنێکی زۆر لە لەشدا.

ھۆکاری بۆماوەیی کە لە باوانەوە دەگوازرێتەوە بۆ وەچەکانیان یەکێکە لە ھۆکارەکانی دروستبوونی بەردی گورچیلە. ھەروەھا، بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە پێکھاتەکانی وەک کالیسیۆم و سۆدیۆم و سایستین لە میزدا، دەبێتە ھۆی دروستکردنی بەردی گورچیلە.

ھەمیشە، بەردەکان دەیانەوێت لە ڕێگەی میزکردن بێنە خوارەوە، بەڵام ھەندێک چار بەردەکان ناتوانن بێنە دەرەوەی لەش و بەمەش ئازارێکی زۆر بۆ کەسەکە دروست دەکات.

ڕیگەکانی خۆپاراستن لە دروستبوونی بەردی گورچیلە:

یەکەمین و باشترین ڕێگە بۆ خۆپاراستن لە دروستبوونی بەردی گورچیلە بریتیە لە خواردنەوەی ڕێژەیەکی زۆر ئاو. ئەگەر لەش ڕێژەی پێویستی ئاو وەرنەگرێت، ئەوا میز خەست دەبێتەوە و ئەگەری دروستبوونی بەردەکان زیاتر دەبێت. 
ئەو کەسانەی کە رێژەیەکی زۆر گۆشتی سوور دەخۆن ئەگەری توشبوونیان بە بەردی گورچیلە زیاترە لەو کەسانەی کە زیاتر خۆراکە ڕووەکییەکان دەخۆن.

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەک کە ماڵپەڕی بۆڵدسکای پشتیپێبەستووە، دەرکەوتووە ھەبوونی ڕێژەیەکی بەرز لە شەکر و سۆدیۆم و چەوری لە ژەمە خۆراکییەکان دەبێتە ھۆی دروستبونی بەردی گورچیلە.

ھەروەھا، بەردی گورچیلە دەکرێت لە ئەنجامی  زیاد خواردنی ڤیتامین C دروست ببێت.

ھەندێک سەوزەی وەک، کولەکە، لۆبیای سەوز، سپێناخ، و ھەندێک میوەی وەک تەماتە و شلک کە ڕێژەیەکی زۆر ترشیان تیادایە لەوانەیە ببنە ھۆی دروستکردنی بەردی گورچیلە.

بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکە، دەرکەوتووە کە دوورکەوتنەوە لە ھۆکارەکانی دروستبوونی بەردی گورچیلە و وەرزشکردن ڕێگری دەکەن لە دروستبوونی بەردی گورچیلە.

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 7213جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad