English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودەکانی ڤیتامین B بۆ دایکی دووگیان و کۆرپەلە
2017-01-03 [12:36 PM]

ZNA - هه‌ولێر


خواردنی خۆراکی تەندروست لە ھەنگاوە گرنگەکانی دایکانی دووگیانە بۆ پارێزگاریکردن لە تەندروستی خۆیان و کۆرپەلەکانیان، و لەو بارەیەوە ڤیتامین B ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت.

 بە گوێرەی ماڵپەڕی "sayidaty"، ئاماژە بە سوودەکانی ڤیتامین B کراوە.

ڤیتامین B١ یان پیامین:

ئەم ڤیتامینە ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە گەشەی مێشکی منداڵدا، کە لە پاستا و دانەوێڵە پڕەکان، خومرە، بەزالیا و ھەندێک کە بەرھەمە شیرەمەنییەکاندا ھەیە.


ڤیتامین B٢ یان ریبوفلافین:

ڤیتامین B٢ یەکێکە لەو ڤیتامینانەی کە لە ئاودا دەتوێتەوە، واتە لە جەستەدا نامێنێتەوە، و بەسوودە بۆ تەندروستی چاوەکان و یارمەتی پێست دەدات تا ڕوون و گەش دەرکەوێت، ئەم ڤیتامینە لە گۆشت، مریشک، قەل، و ماسیدا ھەیە.


ڤیتامین B٣ یان نیاسین:

ڤیتامین B٣ کرداری ھەرس باشتر دەکات، و ئازاری شەقیقە کەمدەکاتەوە، ئەم ڤیتامینە لە دانەوڵێەی تەواو، سەوزەوات، و ماسی توونەدا ھەیە.


ڤیتامین B٥ یان بانتوپینیک:

ئازاری گرژبوونی ماسولکەکانی قاچ کەمدەکاتەوە، لە زەردێنەی ھێلکە، دانەوێڵەی تەواو، برنجی بۆر، گوێز، عەلی بابا و شیردا ھەیە.


ڤیتامین B٩ یان ترشی فۆلیک:

دەبێت لە قۆناغی خۆ ئامادەکردن بۆ دووگیانی ڤیتامین B٩ بخوڕێت، چونکە زۆر بەسوودە بۆ تەندروستی کۆرپەلە، ئەگەری تێکچوونی جەستە و گەشەی منداڵ کەمدەکاتەوە، و پێویستە بۆ دروستکردنی خانەکانی خوێن، لە خۆراکەکانی وەک؛ لیمۆ، سندی، سەوزواتە ڕەنگ تۆخەکانی وەک سپێناخ، برۆکلی دا ھەیە.


ڤیتامین B١٢ یان کوبالامین:

یارمەتی دەرە لە پارێزگاریکردن لە کۆئەندامی دەمار، کە لە شیر و مریشک و ماسیدا ھەیە، پێویستە بۆ چارەسەری ئەو کێشانەی کە تووشی بڕبڕەی پشت دەبن.

 

 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 9442جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad