English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
عێراق ... یوئێن ژمارەی قوربانیانی مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ بڵاوکردەوە
2017-01-03 [02:31 AM]

ZNA - ھەولێر


بە پێی ئەو ئامارەی ئەمڕۆ نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھاریکاریکردنی عێراق (یونامی) بڵاوی کردوەتەوە، لە دەرەنجامی کردەوەی توندوتیژی و تیرۆریستی و پێکدادانی چەکداری کە  لە مانگی کانونی یەکەمی  ٢٠١٦دا ڕوویانداوە، ٣٨٦ ھاووڵاتیی عێراقی کوژراون و ١٠٦٦ کەسی دیکەش بریندار بوون.

 ژمارەی کوژراوانی سڤیل لە مانگی تشرینی یەکەم ٣٨٥ کەسە (ھیچیان پۆلیس نین) و بریندارە مەدەنیەکانیش ژمارەیان ١٠٦٠ کەسە کە ئەوانیش پۆلیس نین.

 ئامارەکانی ئەم مانگەی یوئێن وا دەردەخەن پارێزگای نەینەوا خوێناویترین پارێزگا بوو بە ٧١٩ قوربانیی سڤیل (٢٠٨ کوژراو و ٥١١ بریندار) ، لە دوای ئەو بەغدا دێت بە ( ١٠٩ کوژراو و ٥٢٣ بریندار) دواتر پارێزگای کەرکوک بە ( ٦٤ کوژراو و ٢٧ بریندار) .

نێردەکە نەیتوانی ژمارەی قوربانیانی مەدەنی لە پارێزگاری ئەنبار وەدەست بھێنێت .لەم بارەیەوە نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق (یان کۆبیش) وتی " ھەرچەندە ژمارەی قوربانیان لە ڕیزی ھاووڵاتیانی مەدەنی لەم مانگەدا کەمتر بوو لە مانگەکانی تر، بەڵام ئێمە تێبینی زیادبوونی ژمارەی تەقینەوە تیرۆریستیەکان دەکەین کە ھاوڵاتیانی سڤیل کردۆتە ئامانج لە کۆتاییەکانی مانگ و لە چەند ڕۆژی کەمی ڕابردوودا ".

یان کوبیش لەبەردەوامی قسەکانی دا گوتی " ئەوەی ڕوودەدات، ھەوڵی ڕێکخراوی داعشە بۆ شاردنەوەی شکستەکانی لە موسڵ و نەینەوا و ئەوەی جێگای داخیشە خەڵکی سڤیلی بێتاوان باجەکەی دەدەن".

جێگەی باسە، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھاریکاری عێراق (یونامی) لە ساڵی ٢٠١٦ دا ١٩٢٦٦ قوربانی سڤیلی تۆمار کردووە (٦٨٧٨ کوژراو و ١٢٣٨٨ بریندار) و ئەو ژمارانەش ژمارەی قوربانیانی سڤیل لە پارێزگای ئەنبار لە مانگەکانی ئا‌یار و تەموز و ئاب و کانونی یەکەم ناگرێتەوە .

 

 





ئەم هەواڵە 2887جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad