English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
نووری مالیکی له ئێرانه
2017-01-03 [05:54 AM]

ZNA- هەولێر


 

"نووری مالیکی" ئەمڕۆ لەگەڵ "عەلی ئەکبەر ویلایەتی" راوێژکاری رێبەری ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی کۆبۆوه.

 

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی "مێهر"ی ئێران، مالیکی گوتوویەتی، ئامانجی ئەو سەردانەی بۆ ئێران، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئەم وڵاتەیه بۆ رووبەڕوو بوونەوەی ئەگەری مەترسییەکانی دوای داعش.

 

مالیکی گوتی: یەکێک له مەترسییەکان، "ئەگەری شکست پێهێنانی بەرەی بەرگرییه" و ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی به سەنگەر گرتن بەرانبەر ئێران و عێراق تۆمەتبار کرد.

 

عەلی ئەکبەر ویلایەتی، گرتنەوەی حەلەبی لەلایەنی هێزەکانی رژێمی سووریا و پشتیوانانی به سەرکەوتن بۆ عێراق و ئێران و بەرەی بەرگری وەسف کرد.

 

سەرکردەکانی ئێران، سووریا، عێراق، حیزبوڵڵای لوبنان، حەماس و چەند گروپێکی ئیسلامیی ناوچەکه به بەرەی بەرگری ناودەنێن که سەرکردایەتییەکەی لەدەست ئێرانه.

 

بڕیاره مالیکی چوار رۆژ له ئێران بمێنێتەوه و لەگەڵ گەوره بەرپرسانی ئێرانی گفتوگۆ بکات.





ئەم هەواڵە 3367جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
بارهه‌ڵگرێك به‌زمێكی سه‌یر به‌پیكه‌بێك ده‌كات
بوێری دەکەیت ئاوا خۆت ھەڵدەیت
چین...تووشی رووداوێكی ترسناك بوو، به‌ڵام رزگاری بوو
ئەرجەنتین..بۆ تۆماركردنی ریكۆردێك، 2000 كەس لەسەر ئاو پاڵكەوتوون
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad