English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی دارایی ڕێنمایی نوێی بڵاوکردەوە
2017-01-03 [05:56 AM]

ZNA – ھەولێر


بەپێی ڕێنماییەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کە وێنەیەکی دەست ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس کەوتووە و واژوی ڕابەر سدیق، بریکاری وەزارەتی دارایی بەوەکالەتی بەسەرەوەیە، تێیدا ئەوە خراوەتە ڕوو، ئەو فەرمانبەرانی مۆڵەتی بێ مووچەیان وەرگرتووە، دوای کۆتایی هاتنی ماوەی مۆڵەتی بێ مووچەکە، دەستبەکارببنەوە و دووبارە داوایەک پێشکەش بکات بۆ پێدانی مۆڵەتی بێ مووچە بەپێی ڕێنماییەکان، بەپێچەوانەوە ڕێکاری یاسایی پێویست بگیرێتە بەر.

لە ڕێنماییەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئەو فەرمانبەرانەی کە لە دەرەوەی وڵاتن و بەهۆی نەخۆشییەوە ناتوانن بگەڕێنەوە، پێویستە بە ڕاپۆرتی پزیشکی ئەو وڵاتەی کە لێی نیشتەجێن پشت ڕاست بکرێتەوە و دواتر لەلایەن نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاستاندنی بۆ بکرێت.

ئاماژە بەوەش کراوە، کە ئەم ڕێنماییە لە (2017/1/1)ەوە جێبەجێ دەکرێت.





ئەم هەواڵە 5785جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad