English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
سۆپا بۆ هۆڵه‌كانی خوێندن دابین ده‌كرێت
2017-01-03 [11:04 AM]

ZNA – ھەولێر


ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رایده‌گه‌یه‌نێت: بۆ وه‌رزی زستان به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ به‌فربارین ده‌یانگرێته‌وه‌ و به‌هۆی نه‌بونی پێویستی گه‌رمكه‌ره‌وه‌ له‌ قوتابخه‌كاندا سۆپا بۆ ژماره‌یه‌ك قوتابخانه‌ی سنوری شارۆچكه‌كانی مێرگه‌سۆر، ره‌واندوز، چۆمان، سۆران دابین ده‌كات. 

رێكه‌وتی 3/1/2017 له‌میانی رێوڕه‌سمی دووباره‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی له‌شارۆچكه‌ی ره‌واندوز، موسا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی تیشكی خسته‌ سه‌ر گرنگیپێدانی زیاتر به‌ پرۆسه‌ی خوێندن و هاوكاریكردنی قوتابیان له‌ وه‌رزی زستان و رایگه‌یاند: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌زانین له‌ وه‌رزی زستاندا ژماره‌یه‌ك شارو شارۆچكه‌ به‌ به‌رده‌وامی به‌فر ده‌بارێت، بۆیه‌ ئه‌مساڵ بڕیارمانداوه‌ سۆپا و گه‌رمكه‌ره‌وه‌ بۆ ژماره‌یه‌ك قوتابخانه‌ له‌ مێرگه‌سۆرو ره‌واندوزو سۆران و چۆمان هۆڵه‌كانی خوێندنی قوتابیان دابین بكه‌ین. 





ئەم هەواڵە 5392جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شا سه‌لما به‌ قاوه‌ی عه‌ره‌بی پێشوازی له‌ تره‌مپ ده‌كات
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌یه‌ك موشه‌كی تازه‌ دروستكراو، تانكێك وردوخاش ده‌كات
ته‌قینه‌وه‌ی عه‌مباری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
جاڵجالۆکە چۆن تەونی خۆی دروست دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad